ئەردۆغان: تورکیا ئامادەیە هێرشبکاتە سەر لیبیا

"وانەیەک فێری خەلیفە حەفتەر دەکەم"

K24 – هه‌ولێر:

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا رایگەیاند، ئەگەر هێرشەکانی خەلیفە حەفتەر دژی هێزەکانی لیبیا بەردەوام بن، ئەوا ئەوان لەوە پەشیمان نابنەوە کە وانەیەکی فێر دەکەن.

بەوەش تۆمەتباری دەکات، لە کۆبوونەوەکەی مۆسکۆ کە بۆ رێککەوتن لەسەر ئاگربەست رێکخرابوو، هەڵا تووە و رێککەوتنەکەی نەکردووە.

دووپاتیشدەکاتەوە، ئەگەر حەفتەر بەردەوام بێت لە هێرشەکانی بۆ سەر "حکوومەتە" شەرعیەکەی لیبیا، ئەوا وانەیەکی فێر دەکات کە شایەنی بێت.

ئەردۆغان لە وتارێکیدا بۆ ئەندام پەرلەمانەکانی ئاکپارتی گووتی، ئەوە ئەرکی ئێمەیە بەرگری لە لیبیا بکەین.

بڕیارە رۆژی یەکشەممە، لە بەرلین، ئەڵمانیا، بەریتانیا و رووسیا و تورکیا لەبارەی رەوشی لیبیا کۆببنەوە.

Reuters