به‌به‌ڵگه.. فه‌رمانی ده‌ستگیركردن بۆ پارێزگاری به‌سره ده‌ركرا
K24- هه‌ولێر:
دادگای عێراقی به گوێره‌ی مادده‌ی 433 له یاسای سزاكان كه تایبه‌ته به ناوزڕاندن و سووكایه‌تی پێكردن، فه‌رمانێكی ده‌ستگیركردنی بۆ ئه‌سعه‌د عیدانی، پارێزگاری به‌سره ده‌ركرد.
كۆپییه‌كی ئه‌و فه‌رمانه له میدیا عێراقییه‌كان بڵاوبووه‌ته‌وه، كه له دادگای به‌دواداچوونی به‌عقووبه‌ی رۆژهه‌ڵاتی به‌غداوه ده‌ركراوه و، به‌گوێره‌ی ئه‌و سه‌رچاوانه‌ش، هه‌ریه‌ك له وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق و فه‌رمانده‌ی پۆلیسی به‌سره سكاڵای یاساییان له‌دژی عیدانی له دادگا تۆماركردووه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هیشتا دۆخی به‌سره هێور نه‌بووه‌ته‌وه، كه له ماوه‌ی رابردوودا ده‌یان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی له دژی نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری و بڵاوبوونه‌وه‌ی بێكاری و پیسبوونی ژینگه سازكران و, له توندوتیژییه‌كانی نێوان خۆپیشانده‌ران و هیزه ئه‌منییه‌كاندا، ده‌یان كه‌س كوژران و سه‌دانی دیكه‌ش بریندار بوون، وێڕای سووتاندنی چه‌ندین باره‌گای حزبی و حكوومی له‌لایه‌ن خۆپیشانده‌رانه‌وه, به‌و هۆیه‌شه‌وه ژێرخانی ئه‌و شاره ئه‌وه‌نده‌ی دیكه داڕووخا.
H.B