لە شێروان مەزن گورگ پەلاماری منداڵێك دەدات

منداڵەكە لە دەمی گورگ رزگاركران

K24 - ھەولێر

شەوی رابردوو لە گوندێكی سنووری ناحییەی شێروان مەزنی سەر بە قەزای مێرگە سۆر، گورگێك پەلاماری منداڵێك دەدات، دوای ئاگاداربوونەوە خێزانەكەیان توانراوە منداڵەكە لە دەستی گورگ رزگار بكرێت.

عەمید عیماد رێکانی، بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران بە كوردستان24 راگەیاند: "لەلایەن بنکەی بەرگری شارستانی شێروان مەزن ئاگادار كراینەوە کە شەوی رابردوو لە گوندی لیرێی سەر بە ناحییەی شێروان مەزن، گورگ پەلاماری منداڵێکی 5 ساڵیدا بەناوی (هاکان رزگار حجی) وهەوڵی بردنیدا، بەڵام باوکی منداڵەكە لەگەڵ کەسێکی دیكە کە میوانیان بووە توانیویانە منداڵەکە لە دەمی گورگە رزگار بکەن".

بەڕێوەبەری بەرگری شارستانی سۆران گوتیشی: "دوای ئەوەی گورگ منداڵەكەی برینداركردووە، بۆ چارەسەری پزیشكی گواستراوەتەوە نەخۆشخانەی مێرگەسۆر".

ھ.م

لە شێروان مەزن گورگ پەلاماری منداڵێك دەدات
لە شێروان مەزن گورگ پەلاماری منداڵێك دەدات
لە شێروان مەزن گورگ پەلاماری منداڵێك دەدات