ناوی ئه‌و شوێنه ئاشكرا كرا كه میوانداریی مۆندیالی 2026 ده‌كات
له مه‌راسیمێكی گه‌وره كه له مۆسكۆ به‌ڕێوه‌چوو، جیان ئینفانتینۆ سه‌رۆكی فیفا ناوی ئه‌و وڵاته‌ی ئاشكرا كرد كه به زۆرینه‌ی ده‌نگ بۆته براوه‌ی میوانداریكردنی مۆندیالی 2026.
له مه‌راسیمه‌كه‌دا به ده‌نگدان به‌ڕێوه‌چوو، كه تێیدا هه‌ر 3 وڵاتی ئه‌مریكا، كه‌نه‌دا و مێكسیكۆ به 207 ده‌نگ و به‌هاوبه‌شی بوونه براوه‌ی میوانداریكردنی مۆندیالی 2026، هه‌ڵبژارده‌ی مه‌غریبیش له میوانداریكردنهكه شكستی هێنا.
عه‌بدولخالق مه‌سعوود سه‌رۆكه كورده‌كه‌ی فیدراسیۆنی تۆپی پێی عێراق ده‌نگی به مه‌له‌فی ئه‌مریكا، مێكسیك و كه‌نه‌دا دا بۆ میوانداریكردنی مۆندیالی 2026.