شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەپێی پێشبینییه‌كانی كەشناسی، لە ئەمڕۆوە شەپۆلێكی دیكەی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینییەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو بڵاوكردەوەز بەپێی پێشبینییەكان، ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو و لە كاتەكانی پاش نیوەڕۆدا بارانبارین دەست پێ دەكات، لە ھەندێك ناوچە و كاتی جیاوازدا لێزمە باران دەبێ و ھەورە تریشقەی لەگەڵدا دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

كەشناسی لەبارەی كەشوھەوای سبەی، پێشبینی دەكات رۆژی یەكشەممە ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەوری باراناوی دەبێ و لە زۆربەی كاتەكاندا باران دەبارێت.

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی