پرسی رۆژئاوای کوردستان ناکۆکییەکانی ناتۆ زیاد دەکات

سەرکردەکان قسەی نەشیاو بەیەک دەڵێن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/3a681948-2b5e-41d4-b9fb-bf4fca9f3990/04122019.ism/manifest

K24 – هه‌ولێر:

ناکۆکیەکانی نێوان ئه‌ندامانی ناتۆ تەواو روون و زەقن. دوو لە سەرکردەی وڵاتانی ئەندام یەکتری تۆمەتبار دەکەن و تەنانەت قسەی نەشیاویان بە یەکتری گوتووە.

رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا، بە هاوتا فەرەنسییەکەی گوت، "مێشک مردوو". ئەمەش دوای ئەوەی ئیمانیۆل ماکرۆن، سەرۆکی فەرەنسا، رێکخراوی ناتۆی، بەهۆی هێرشی تورکیا بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان،

 بە "مێشک مردوو" ناوبرد.

لە لایەکی تر دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمەریکا، لە لۆمەی وڵاتانی ئەندام بەردەوامە کە بەرپرسیاریەتی دارایی هاوپەیمانیەتەکە بە یەکسانی و بە پێی توانای خۆیان ناگرنە ئەستۆ.

هاوکات ترەمپ لێدوانی ماکرۆنی بە "پیس و قێزەون" لەقەڵەم دابوو و کاتی هەڵبژاردنەکانی ئەمەریکاش، ناتۆی بە پەککەوتوو ناوبردبوو.

 H.J