جموجۆڵی داعش رۆژ له دوای رۆژ زیاتر دهبێت
K24 - گهرمیان:
لە دوای رووداوەکانی 16 ئۆکتۆبەرەوە ناوچەی زەنگاباد لە سنووری شارهدێی قەرەتەپە بەھۆی نەبوونی ھێزە ئەمنیيەکانی عێراق مەترسی جموجۆلی چەکدارانی داعشی لەسەرە و لەچەند رۆژی رابردووشدا داعش ھیرشی کردووە لە ریزی ھیزە ئەمنیەکانی کوردستان و عیراقدا شەھید و برینداری لیکەوتۆتەوە.
ئەندامێكی ئەنجوومەنی شارهدێی قەرەتەپە دەڵێت: "رەوشی ئەمنی ناوچەکە زۆر خراپە و لە ژیر کۆنترۆڵی سوپای عیراقدا نەماوە و ھاووڵاتیانی ناوچەکە خۆیان پارێزگاری لە خۆیان دەکەن".
چەند ناوچەی زهنگاباد بووهتە جێگای ھێرشە چەکداريیەکانی داعش و بەو ھۆیەوە لە رێزی ھێزە ئەمنيیەکانی کوردستان و عیراقیش شەھید و بریندار ھەیە.
زەرەرمەندی یەکەمی ئەو بارودۆخەی لەم ناوچەیە ھاتووەتە ئاراوە، گوندە کوردنشینەکانن، کە بەردەوام بەرەو چۆڵبوون دەچن و زەویيە کشتوکاڵیيەکانی کوردستانیانيش دەستیيان بەسەردا دەگیریت و ناوچهکانیشیان رووبەڕوی تەعریب دهبێتهوه.
ئ. م