شاسوار عەبدولواحید دەستبەسەر کرا
K24 – هه‌ولێر:
ئەمڕۆ پێنجەشممە 16/05/2019، شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوولانەوەی نەوەی نوێ، بە تۆمەتی خراپ بەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، چووە بەردەم دادوەری لێکۆڵینەوە.
رۆژی سێشەممەی رابردوو، دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی گشتیی سلێمانی، فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی بۆ شاسوار عه‌بدولواحید، سه‌رۆكی جووڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ده‌ركرد، ئەمڕۆش سەرۆکی جووڵانەوەی نوێ لە پۆستێکی فەیسبووکدا رایگەیاند، ئەو ئامادەیە بچێتە بەردەم دادگا.
دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵی، دادوەری لێکۆڵەر بڕیاری دا، شاسوار عەبدولواحید دەستگیر بکرێت، بەڵام فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لەبەردەم دادگای سلێمانی رایگەیاند، لە دانیشتنی یەکەمی دادگاییەکەدا، شاسوار عەبدولواحید هەموو ئەو تۆمەتانەی رەت کردووەتەوە، کە ئاراستەی کراون.
شاسوار عه‌بدولواحید، به مادده‌ی 2 له یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارهێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن تۆمه‌تبار كراوه. ئه‌گه‌ر تۆمه‌ته‌كانی له‌سه‌ر ساغ ببنه‌وه، یاسا سزای به‌ندكردن له شه‌ش مانگ تا 5 ساڵ، یاخود غه‌رامه‌ی یه‌ك ملیۆن دینار كه‌متر نه‌بێت و له پێنج ملیۆن دیناریش زیاتر نه‌بێ، یان به یه‌كێك له‌و دوو سزایه، سزای ده‌دات.
H.J