قەیرانێكی دیكە یەخەی توركیا دەگرێت

راپۆڕتێك: پێشبینی دەكرێت نرخی دەرمان لە توركیا بەرزبێتەوە

K24 - ھەولێر

توركیا دووچاری قەیرانی دەرمان بووەتەوە و پێشبینی دەكرێت نرخی دەرمان لە وڵاتەكە روو لە بەرزبوونەوە بكات.

راپۆڕتێكی رۆژنامەی زەمانی توركی لە زاری وەزیری تەندروستییەوە بڵاویكردووەتەوە، كە دانوستاندنەكان لەنێوان وەزارەتی تەندروستی توركیا و كۆمپانیاكانی دەرمان تاوەكو ئێستاش بەردەوامە كە ئەوەش لەگەڵ نزیكبوونەوەی وادەی ئاشكراكردنی ئەو زیادەیەیە كە لە نرخەكانی دەرمان لە 19 ی مانگی داھاتوو رادەگەیەندرێ و دەسەڵاتی توركیا بەنیازە نرخی دەرمان بەرێژەی %12 بەرزبكاتەوە.

ھاوكات وەزارەتی تەندروستی توركیا ئاماژەی بەوەداوە "ھیچ قەیرانێك لە كەرتی دەرماندا نییە، بەڵكو بازاڕەكانی توركیا دووچاری كەمی دەرمان بووەنەتەوە بەجۆرێك نزیكەی 120 جۆری دەرمان كەمی تۆماركراوە".

ھ.م