چاوشئۆغڵۆ: بۆ هێرشكردنه سه‌ر قه‌نديل له په‌يوه‌نديداين له‌گه‌ڵ ئێران
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، (مه‌ولود چاوش ئۆغڵۆ)، رايگه‌ياند، وڵاته‌كه‌ى له په‌يوه‌ندى به‌رده‌وامدايه له‌گه‌ڵ ئێران سه‌باره‌ت به ئه‌گه‌رى هێرشكردنه سه‌ر پارتى كرێكارانى كوردستان، له قه‌نديل.
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵى (خه‌به‌ر ترك)، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا گوتى: "پارتى كرێكارانى كوردستان(په‌كه‌كه) بووه‌ته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر ئێرانيش، بۆيه ئێمه به‌رده‌وام له په‌يوه‌نديداين له‌گه‌ڵيان، قه‌نديليش نزيكه له سنوورى ئێرانه‌وه و هه‌وڵده‌ده‌ين هه‌ماهه‌نگى زياتر له‌گه‌ڵ ئێران بكه‌ين".
وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى توركيا، به پێويستيشى زانى په‌كه‌كه له قه‌نديل نه‌مێنێت و گوتى: "زۆر پێويسته قه‌نديل له تيرۆريستان پاك بكرێته‌وه، كه بوونه‌ته مه‌ترسى بۆ سه‌ر ئاسايشى نه‌ته‌وه‌يى توركيا".
چاوشئۆغڵۆ، ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌نقه‌ره چه‌ندينجار داواى له به‌غدا كردووه، كۆتايى به په‌كه‌كه له باكوورى عێراق بهێنێت، چونكه بوونه‌ته هۆى هه‌ڕه‌شه‌يه‌كى راسته‌قينه بۆ هه‌ردوو وڵات".
جه‌ختيشى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، "توركيا به‌رده‌وام ده‌بێت له راوه‌دوونانى تيرۆريستان له سووريا و عێراق و جگه له سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تيرۆردا هيچ بژارده‌يه‌كى ديكه‌ى له‌به‌رده‌م نييه".
له (11ى ئازار/ مارسى 2018)ه‌وه سوپاى توركيا هێرشى زه‌مينى و ئاسمانى بۆ سه‌ر ئه‌و ناوچانه‌ى هه‌رێمى كوردستان ده‌ستپێكردووه، كه له ژێر ده‌سه‌ڵاتى پارتى كرێكارانى كوردستاندان.
سه‌رچاوه: رۆيته‌رز، ئه‌نادۆڵ، رووسياليه‌وم
ئ.ر