بارانبارین دەست پێدەكاتەوە

كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان

K24 - ھەولێر

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، بەگوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو لە كاتەكانی شەودا بارانبارین دەست پێدەكاتەوە، بەرزترین پلەی گەرما لە ھەولێر 17 و سلێمانی 11 و دھۆك 12 و لە كەركووك بەرزترین پلەی گەرما 17 پلەی سیلیزی دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت، بارانبارین بە رێژەی جیاواز و بە ئاستی مامناوەندی لە شارەكان دەبارێت، لە ناوچە شاخاوییەكانیش بەفر دەبارێت.