سێ جۆر سەوزە بە کاریگەرترین دژە شێرپەنجە دەستنیشانکران

"نابێت بیانکوڵێنین"

K24 – هه‌ولێر:

چەند خوردنێک وەک کاریگەرترین رێگا بۆ لەناوبردنی ئەو جینانەی دەبنە هۆی دروستبوونی شێرپەنجە دیاری کران.

برۆکلی و کەیل (کەلەرمی گەڵا) و کەلەرم ئێستا تەنها سێ جۆر سەوزە نین کە تەنها بۆ خواردن بەکاربێن، بەڵکو دەکرێت وەکو دەرمانیش بەکاریان بهێنین.

بەگوێرەی توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد، برۆکلی، کەیل و کەلەرم چەند گەردێکیان تێدایە کە دژی چەند جۆرێکی دیاری شێرپەنجە دەجەنگن.

یو رو لی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە لەو بارەیەوە دەڵێت، دەبێت رێژەیەکی زۆر لەو جۆرە سەوزانە بخورێن بەبێ ئەوەی بکوڵێنرێن.

لە رابردوودا زانایان زیاتر توێژینەوەیان لەسەر ئەوە کردووە کە چۆن بتوانن زیادبوونی ئەو جینانەی شێرپەنجەیان پێوەیە بوەستێنن یاخود لە رێگای کیمیایی ئەو جینانە بکوژن، بەڵام ئەم توێژینەوەی هارڤارد لەسەر ئەوەیە، چۆن بتوانرێت هەر لە سەرەتاوە رێگری لە دروستبوونی ئەو جینانە بکەن.

Deutsche Welle

H.J