پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی گیان له‌ده‌ستدانی شاعیره ناسراوه‌كه‌ی ئه‌و شاره بڵاو كرده‌وه
K24- سلێمانی:
دوای دۆزینه‌وه‌ی ته‌رمی شاعیری ناسراوی شاری سلێمانی "محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان" له ماڵه‌كه‌ی، كه به ژه‌نه‌ڕاڵی پایز ناسراوه، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاو كرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووه، "ئێواره‌ی ئه‌مرۆ 2019/10/22، هاوڵاتی محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان، ناسراو به (جه‌نه‌ڕاڵی پایز)، پیشه شاعیر و نووسه‌ر، كۆتایی به ژیانی خۆی هێنا".
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، "دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس و گه‌یشتنی تیمه‌كانی به‌ڵگه‌ی تاوان بۆ شوێنی ڕوداوه‌كه، به‌پێی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان، ده‌ركه‌وتووه كه ناوبراو له‌ڕێی خۆهه‌ڵواسینه‌وه له ماڵه‌كه‌ی خۆی، كۆتایی به‌ژیانی خۆی هێناوه".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پۆلیسی سلێمانی راشیگه‌یاند، "ئێستا ته‌رمی شاعیر و نووسه‌ر، محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان گواستراوه‌ته‌وه بۆ پزیشكی دادیی، به‌مه‌به‌ستی پشكنین و ئه‌نجامدانی توێكاریی. هاوكات له‌لایه‌ن بنكه‌ی پۆلیسی ئه‌زمەڕه‌وه په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕووداوه‌كه كراوه‌ته‌وه".
محه‌ممه‌د عومه‌ر عوسمان ته‌مه‌نی 67 ساڵه و یه‌كێكه له شاعیر و نووسه‌ره دیاره‌كانی شاری سلێمانی و هه‌رێمی كوردستان.
H.B