چەند مووشەكێك ئاراستەی باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كران

سێ مووشەك ناوچەی سەوز كەوتنەوە

K24 - ھەولێر

سێ مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزی بەغدا کران و دوو لە مووشەكەكان لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمەریكا كەوتنەوە.

شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراق بڵاویکردەوە، درەنگانی شەوی رابردوو سێ مووشەکی کاتیۆشا لە ناوچەی زەعفەرانییەوە ئاراستەی سەوزی بەغدا کران، دووانیان لە نزیک باڵیۆزخانەی ئەمەریکا کەوتنەوە، بەڵام زیانی گیانییان بەدواوە نەبوو.

پێشتریش چەندینجار مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوزکراون، بەڵام بەهۆی ئەوەی بەشێوەی هەڕەمەکی دەتەقێنرێن، ئامانجەکانی خۆیان ناپێکن.

ھ.م