ئەنجوومەنی وەزیران مەترسییەکانی سەرژمێری گشتی تاوتوێ دەكات
K24 - ھەولێر
سەرچاوەیەک لە ئەنجومەنی وەزیرانی ههرێمی كوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ چوارشەممە 11/9/2019، کاتژمێر 11ی پێش نێوەڕۆ کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام دەدرێت.
به گوێرهی ئهو سهرچاوهیه، ئهنجوومهنی وهزیران له كۆبوونهوهی ئەمڕۆی خۆیدا، سێ پرسی سهرهكی تاووتوێ دهكات، كه بریتین له:.
- خستنەڕووی دەرەنجامی کۆبوونەوەی هاوبەشی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و فراکسیۆنە کوردستانییەکان لە پەرلەمانی عێراق کە لە رۆژی 8ی ئەیلول ئەنجامدرا.
- گفتوگۆکردن لە بارەی کاریگەری و مەترسییەکانی پڕۆژەی سەرژمێری کە بڕیارە لە ساڵی 2020 لە عێراق بکرێت.
- گفتوگۆکردن لە بارەی چەند بابەتێکی پەیوەندیدار بە وەزارەتی دارایی.