خورماڵ.. ته‌رمی پیاوێك دۆزرایه‌وه
K24 - هه‌ولێر:
ته‌رمی پیاوێك به ناوی "فه‌تاح ئه‌حمه‌د"، خه‌ڵكی ناحیه‌ی خورماڵی سه‌ر به پارێزگای هه‌ڵه‌بجه دۆزرایه‌وه، كه له شاخ هه‌ڵدێرابوو.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان، ئه‌و پیاوه به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره و لێكردنه‌وه "به‌ڕه‌زا" له شاخ هه‌ڵدێراوه و دوای ماوه‌یه‌ك له بێسه‌روشوێن بوونی، ته‌رمه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
له‌گه‌ڵ هاتنی وه‌رزی به‌هار، هاووڵاتییان به گشتی، به مه‌به‌ستی كۆكردنه‌وه‌ی گژوگیای به‌هاره، روو له ناوچه شاخاوییه‌كان ده‌كه‌ن.
ئ. م