به ڤیدیۆ.. چه‌كدارێك ته‌قه له چالاكوانێكی خۆپیشاندانه‌كانی به‌سره ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی له پارێزگای به‌سره رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 4ی 12ی 2019، له ناوچه‌ی "كوت حه‌جاج"ی ناوه‌ڕاستی به‌سره، چه‌كدارێك ته‌قه له یه‌كێك له چالاكوانانی خۆپیشاندانه‌كان ده‌كات.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، ئه‌و چالاكوانه ناوی "زولفه‌قار حه‌بیب"ـه و دوای ئه‌وه‌ی ته‌قه‌ی لێده‌كرێت، له‌لای پۆلیسی ناوچه‌كه سكاڵا تۆمار ده‌كات.
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی كه له كامێرای چاودێری تۆماركراوه، دوو كه‌س به ماتۆڕسكیلێكه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و چالاكوانه قسه ده‌كه‌ن و ده‌مامكی خۆیان داوه، ئه‌وه‌ی له دواوه‌ی ماتۆڕه‌كه دانیشتووه، ده‌یه‌وێت ته‌قه بكات، به‌ڵام چالاكوانه‌كه زوو هه‌وڵده‌دات رابكات، به‌ر له‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی ئاراسته بكرێت.
ئه‌گه‌رچی چالاكوانه‌كه برینداربووه، به‌ڵام برینه‌كه‌ی سووكه و دوای تۆماركردنی سكاڵا، له نه‌خۆشخانه چاره‌سه‌ری پێویستی بۆ كراوه.