بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر وردەکاریی کێشەی نێوان ژنە کوژراوەکە و هاوسەرەکەی ئاشکرا دەکات

بکوژ دانی بە تاوانەکەدا ناوە و هۆکارەکەی ئاشکرا کردووە

K24 – هه‌ولێر:

بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر هۆکاری کوشتنی ئەو ژنەی ئاشکرا کرد کە لە لایەن هاوسەرەکەیەوە لە نزیک دادگای هەولێر کوژرا.

عەبدولخاڵق تەڵعەت، بەڕێوەبەری پۆلیسی هەولێر، تایبەت بە کوردستان24 رایگەیاند: "ژنەکە لە ساڵی 2018 لەسەر کێشەیەکی کۆمەڵایەتی دەستگیر کراوە و دوای ئەو کێشەیە، دۆسیەی جیابوونەوەی ئەو دوو هاوسەرە چووەتە دادگا".

راشیگەیاند: "بە گووتەی بکوژ، هۆکاری کوشتنی ئەو ژنە بۆ کێشە کۆمەڵایەتییەکەی ساڵی 2018 دەگەڕێتەوە نەک پرۆسەی جیابوونەوەیان".

ئاماژەی بەوەشدا، ئەمڕۆ چوارەم دانیشتنی دادگا بوو لەسەر دۆسییەی جیابوونەوەیان، بەڵام پیاوەکە لە دەرەوەی دادگاکە ژنەکەی کوشت.

H.J