دكتۆر به‌شیر: كورد داواكارییه‌كانی راده‌ستی عه‌بدولمه‌هدی ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاشكرای ده‌كات نه‌خشه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق ده‌رنه‌كه‌وتووه.
دكتۆر به‌شیر خه‌لیل حه‌داد جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق له میانی به‌شداریكردنی له ژووری هه‌واڵی كوردستان 24 گووتی: كورد داواكارییه‌كانیی راده‌ستی عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی راسپێردراو ده‌كات.
دكتۆر به‌شیر گووتیشی: "لایه‌نه‌كان پاڵپشتی له عادل عه‌بدولمه‌هدی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت ده‌كه‌ن".
عادل عه‌بدولمه‌هدی، وه‌ك سه‌رۆكوه‌زیرانی راسپێردراوه، ماوه‌ی كه‌متر له سێ هه‌فته‌ی له به‌رده‌مدا ماوه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی بخاته به‌رده‌م په‌رله‌مانی عێراق و متمانه‌ی حكوومه‌تی نوێ وه‌ربگرێت.
شاره‌زایانی یاساییش رایده‌گه‌یه‌نن، ماوه‌ی پێكهێنانه‌ی كابینه‌ی حكوومه‌ت درێژ ناكرێته‌وه، بۆیه عه‌بدولمه‌هدی پێویسته له‌و ماوه‌یه‌ی له به‌رده‌میدا ماوه، حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنێت.
عادل عه‌بدولمه‌هدی له 2ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ره‌وه راسپێردراوه و به گوێره‌ی ده‌ستووری عێراقیش، ده‌بێت تا 2ی تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ر كابینه‌ی نوێ پێكهبنێت.