به‌هۆی روتیناتی زۆر خاوه‌ن كۆمپانیاكان ناتوانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی باج بكه‌ن
K24- هه‌ولێر:
به‌هۆی روتیناتی زۆر له فه‌رمانگه‌كانی باج له هه‌رێمی كوردستان، ژماره‌یه‌كی زۆری كۆمپانیاكان ناتوانن سه‌ردانی به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كان بكه‌ن و باجی ساڵانه‌یان بده‌ن، ئه‌مه‌ش وایكردووه، له كۆی زیاتر له 29 هه‌زار كۆمپانیا كه له هه‌رێمی كوردستان هه‌ن، ساڵانه كه‌متر له 10 هه‌زار كۆمپانیا باج بده‌ن و ژماره‌یه‌ك خاوه‌ن كۆمپانیاش ده‌رگای كۆمپانیاكانیان داخستووه.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه له لێدوانێكدا بۆ كوردستان 24، شڤان عه‌بدولڕه‌حمان، ئه‌مینداری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر ده‌ڵێت: به‌هۆی رۆتیناتی زۆر له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باج، ژماره‌یه‌كی زۆری خاوه‌ن كۆمپانیاكان ده‌رگای كۆمپانیاكانیان داخستووه و ناتوانن سه‌ردانی فه‌رمانگه‌كانی باج بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی باجی ساڵانه‌یان بده‌ن.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌دات، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی كارئاسانی بۆ بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان بكرێت، به‌دانانی رۆتیناتی زۆر ئه‌ركه‌كه‌یان قورس‌تر كراوه.
ئاشكراشیكرد، زیاتر له 29 هه‌زار كۆمپانیا له هه‌رێمی كوردستان كار ده‌كه‌ن، له‌و ژماره‌یه‌ش كه‌متر له 10 هه‌زار كۆمپانیا باج ده‌ده‌ن، ئه‌مه‌ش جێگه‌ی نیگه‌رانییه و هۆكاره‌كه‌شی ئه‌وه‌یه كه روتیناتێكی زۆر هه‌یه، ئه‌مه‌ش وایكردووه كه به‌شێك له كۆمپانیاكان نه‌توانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باج بكه‌ن.
ئه‌مینداری ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر داواشی له حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كرد، به‌تایبه‌ت كابینه‌ی نوێ، هه‌وڵ بدات كارئاسانی بۆ خاوه‌نكار و بازرگانان بكات، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كۆمپانیا بتوانن سه‌ردانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی باج بكه‌ن و باجی ساڵانه‌ی خۆیان بده‌ن، چونكه وه‌ك ئاماژه‌ی پێدا، له هه‌موو جیهان خه‌ڵكانێك هه‌ن له باجدان راده‌كه‌ن و ده‌بێت رووبه‌ڕووی یاسا بكرێنه‌وه.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دەستەی دەستپاكی ھەرێمی كوردستان بە ھەماھەنگی لەگەڵ ژووری بازرگانی و پیشەسازی و دامەرزاوە ئابووری و داراییەكان، وۆرك شۆپێكی لە بارەی رێكخستنی باجی كۆمپانیاكان و ھەروەھا كێشەی باجدان لایەن كۆمپانیا بازرگانییەكانیەوە ساز دەكات.
ئامانجی ئەو وۆركشۆپە رێكخستنی یاسای باجە لە نێوان حكوومەت و كۆمپانیا بازرگانییەكان، بەجۆێك كۆمپانیاكان پێنیوایە حكوومەت باجی زیادەی خستوونەتە سەر، حكوومەتیش دەڵێت: لەكاتی زیادەی قازانجی ساڵانە باج لە كۆمپانیا وەردەگریێت.
هه‌ر له‌مباره‌شه‌وه سەرۆكی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە كوردستا24 راگەیاند، وەزارەتی دارایی حكوومەتی ھەرێمی كوردستان لەرێگەی گومرگەكان و لەدەروازەكانەوە باج لە كۆمپانیا و بازرگانان وەردەگرێت، داواشی لە كابینەری نوێی حكوومەت ده‌كات، ئەو كێشەیە چارەسەربكات.
H.B