ته‌رمی ژه‌نه‌راڵی پایز له سلێمانی دۆزرایه‌وه
K24- سلێمانی:
په‌یامنیری كوردستان 24 رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ ته‌رمی، شاعیری ناسراوی سلێمانی "محه‌مه‌د عومه‌ر عوسمان" كه به ژه‌نه‌راڵی پایز ناسراوه، له شاری سلێمانی دۆزرایه‌وه.
وته‌بێژی پۆلیسی سلێمانی له‌سه‌ر زاری برای شاعیری ناوبراو هه‌واڵه‌كه‌ی بۆ كوردستان 24 پشتڕاست كرده‌وه و گوتی: به‌ر له 2 كاتژمێر ته‌رمی ئه‌و شاعیره‌ی شاری سلێمانی له‌ناو ماڵه‌كه‌ی دۆزراوه‌ته‌وه.
گوتیشی ناوبراو خۆی به پانكه‌ی ژوورێكی ماڵه‌كه‌یه‌وه هه‌ڵواسیوه و ته‌رمه‌كه‌ی به خنكاوی دۆزرایه‌وه.
سه‌باره‌ت به هۆكاری خۆخنكادنه‌كه‌ش هیچ زانیارییه‌ك بڵاونه‌كراوه‌ته‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی پۆلیس ده‌ستی پێكردووه.
H.B