به‌هۆی بۆردومانه‌كه‌ی ئیسرائیل فڕۆكه‌یه‌كی ئێرانی نه‌یتوانی له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق بنیشێته‌وه
K24- هه‌ولێر:
فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی ئێران كه به‌ره‌و فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق له‌رێگه بوو، له‌كاتی بۆردومانه ئاسمانییه‌كه‌ی ئیسرائیل بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق، نه‌یتوانی له‌و فڕۆكه‌خانه‌یه بنیشێته‌وه و له ترسی بۆردومانه‌كه ناچار بوو رێڕهوهكهی بگۆڕێت و بگه‌ڕێته‌وه ئێران.
به‌گوێره‌ی میدیا ئیسرائیلییه‌كان، ئه‌و فڕۆكه مه‌ده‌نییه سه‌ر به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ماهان"ـی ئێرانی بوو و بۆ ئه‌نجامدانی گه‌شتێك له تارانه‌وه به‌ره‌و دیمه‌شق له ئه‌ركدا بوو، به‌ڵام به‌هۆی هێرشه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل، ناچاربوو بگه‌ڕێته‌وه وڵاته‌كه‌ی.
له‌مباره‌شه‌وه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی "Yoruk Isik"ـی تایبه‌ت به به‌دواداچوون بۆ جووڵه‌ی ده‌ریایی له به‌نده‌ری "بسفۆر" بڵاویكرده‌وه، "هاوكات له‌گه‌ڵ مووشه‌كبارانكردنی ناوچه‌كانی نزیك فڕۆكه‌خانه‌ی مه‌ده‌نی دیه‌مشق، هێزه ئاسمانییه‌كانی ئیسرائیل له ئاسمانی ئه‌و شاره‌ش له ئه‌ركدان".
ئه‌و پێگه ئه‌لیكترۆنییه دووپاتیكرده‌وه، "فڕۆكه‌یه‌كی مه‌ده‌نی سه‌ر به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی "ماهان"ـی ئێرانی كه له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، ئه‌مڕۆ له دووری 2900 مه‌تر له فڕۆكه‌خانه‌ی دیمه‌شق رێڕهوهكهی گۆڕی و، گه‌ڕایه‌وه نزیكترین فڕۆكه‌خانه‌ی وڵاته‌كه‌ی له شاری كرماشان".
IAF operating over Damascus & unknown missile activity near civilian aircraft: @USTreasury sanctioned Iranian commercial airline Mahan Air, operating Tehran Imam Khomeini to Damascus scheduled service, diverted at 2900m over Damascus & returned to Kermanshah, nearest Iranian city pic.twitter.com/RtAsZIDxlh
— Yörük Işık (@YorukIsik) January 20, 2019
پێشتریش هه‌ر ئه‌مڕۆ میدیا فه‌رمییه‌كانی سووریا رایانگه‌یاندبوو، "دژه ئاسمانییه‌كانی سووریا توانییان زۆر به وردی له ناوچه‌كانی باشوور رووبه‌ڕووی مووشه‌كه‌كانی ئیسرائیل ببنه‌وه و رێگه‌یان نه‌دا هیچ ئامانجێكی ئیسرائیل له‌و هێرشه‌دا بپێكێت". له‌كاتێكدا وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا دووپاتیكرده‌وه، "هێرشه‌كانی ئیسرائیل فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی دیمه‌شقیان كرده ئامانج".
H.B