پێنتاگۆن بۆردومانكردنی ھێزەكانی ئەمەریكا لەلایەن توركیا پشتڕاست دەكاتەوە

"هێزەکانمان لە کۆبانێ بەر هێرشی تورکیا کەوتوون"

K24 - ھەولێر

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا رایگەیاند، هێزەکانیان لە شاری کۆبانێ بەر هێرشەکانی سوپای تورکیا کەوتوون و دووپاتیشی دەکاتەوە کە دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیان بۆ سەر ناوچەکانی باکووری سووریا.

پێنتاگۆن، لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کرد، کە هێزەکانیان لە دەوروبەری شاری کۆبانێ بەر تۆپخانەکانی سوپای تورکیا کەوتوون، بەڵام هیچ سەربازێکیان زیانیان بەرنەکەوتوو.

ئاشکراشی کردووە، تۆپێکی هێزەکانی تورکیا بە دووری چەند سەد مەترێک لە دەرەوەی ئەو ناوچە ئارامە کەوتووەتە خوارەوە کە واشنتن و ئەنقەرە لە سەری رێککەوتوون.

وەزارەتی بەرگری ئەمەریکا دووپاتیشی کردووەتەوە، کە هێزەکانیان لە سەرێکانی نەکشاونەتەوە و داواشی لە هێزەکانی تورکیا کردووە، کارێک نەکەن کە پێویست بە وەڵامدانەوەی راستەوخۆی هێزەکانی ئەمەریکا بکات.

ھ.م