هۆڵه‌ندا پێشنیازی دادگاییكردنی ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
هۆڵه‌ندا پێنشیازێكی خسته به‌رده‌ست ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی به مه‌به‌ستی رێكخستنی دادگه‌یه‌كی تایبه‌ت به دادگاییكردنی چه‌كدارانی سه‌ر به داعش.
پێشنیازه‌كه‌ی هۆڵه‌ندا، دوێنێ له كاتی تاوتوێكردنی پرسی پاراستنی مه‌ده‌نییه‌كان له ناوچه‌كانی شه‌ڕدا خرایه‌ڕوو.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی هۆڵه‌ندا، ستیڤ بلوك رایگه‌یاند، پێویسته به‌رپرسانی تاوانه‌كانی داعش له ده‌ست یاسا و دادوه‌ری رزگاریان نه‌بێت.
گوتیشی: پێویسته دادگایه‌كی تایبه‌ت به تاوانه‌كانی داعش پێكبهێنرێت.
ئه‌م پێشنیازه‌ی هۆڵه‌ندا دوای ئه‌وه دێت، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده) چه‌ندین جار داوای له كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، دادگایه‌ك بۆ دادگاییكردنی چه‌كداره ده‌ستگیركراوه‌كانی داعش دابمه‌زرێت و تاوانباران سزا بدرێن.