داعش هێرشی کردە سه‌ر گوندێكی كوردنشین
K24- هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و چه‌كدارانی داعش هێرشیان كرده سه‌ر گوندی شێرك له سنووری ناحیه‌ی گوڵاڵه و داواش له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌كرێت به‌ناهایانه‌وه بچن.
له‌مباره‌یه‌وه عامر ره‌فعه‌ت، ئه‌ندامی پێشووی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله به كوردستان 24ی راگه‌یاند، "ئه‌مه چه‌ندین جاره چه‌كدارانی داعش هێرشی سه‌ر گوندی شێرك بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی هاووڵاتیانی كوردی ئه‌و گونده تیرۆر بكه‌ن، یانیش ناچار بكه‌ن گونده‌كه چۆڵ بكه‌ن".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای دیاله له رێگه‌ی كوردستان 24ـه‌وه داواشی كرد، "هێزه‌كانی پێشمه‌رگه به هانای هاووڵاتیيانى ئه‌و گونده بچن، چونكه داعش به به‌رده‌وام هێرشیان ده‌كاته سه‌ر و هیچ هێزێكیش به‌رگرییان لێ ناكات، ئه‌وانیش ناچار ده‌بن گونده‌كه‌یان چۆڵ بكه‌ن".
هاوكات سه‌رچاوه‌یه‌ك له هه‌واڵگه‌ری لیوای 3ی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه كه نه‌یویست ئاماژه به ناوی بكرێت، له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه به كوردستان 24ی راگه‌یاند، "سه‌ره‌تا چه‌كدارانی داعش هێرشی سه‌ر خاڵێكی پشكنینی پۆلیسی فیدراڵ كردووه، كه ده‌كه‌وێته نزیك گونده‌كه، بۆئه‌وه‌ی ده‌ست به‌سه‌ر ئه‌و خاڵه‌دا بگرن و له هێرشه‌كه‌دا 2 پۆلیسی فیدراڵ كوژراون، دواتر په‌لاماری گونده‌كه‌یان داوه، به‌ڵام هاووڵاتیانی گونده‌كه كه كوردن، رووبه‌ڕووی چه‌كداران بوونه‌ته‌وه و به‌رگریان له خۆیان و گونده‌كه‌یان كردووه".
H.B