له‌كارلادانی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی باكووری كوردستان كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا
K24- هه‌ولێر:
بڕیاری حكوومه‌تی توركیا بۆ دوورخستنه‌وه‌ی سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په‌ی له هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی دیاربه‌كر، وان و مێردین له كاره‌كانیان و دانانی قه‌یوم له شوێنی ئه‌وان، كاردانه‌وه‌ی توندی به‌دوای خۆیدا هێنا.
له‌مباره‌یه‌وه هه‌ریه‌ك له عەبدوڵڵا گول، سەرۆك کۆماری پێشوو و ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆك وەزیرانی پێشووی تورکیا ناڕەزایەتی خۆیان لەو بڕیاره دوورخستنەوەی نیشاندا و رایانگەیاند، ئەو بڕیارە زیان بە دیموکراسیەتی تورکیا دەگەیەنێت.
عەبدوڵڵا گول رایگەیاندووە بڕیاری دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەکان و دانانی قەیوم لە شوێنی ئه‌وان زیان بە دیموکراسیەتی تورکیا دەگەیەنێت.
هاوکات ئەحمەد داودئۆغڵوش رایگەیاند، رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر بە پێشێلکردنی دیموکراسی لە تورکیا هیچ دەستکەوتێکی نابێت.
وه‌ك ناڕه‌زایه‌تییه‌كیش دژی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکان، پارتی دیموكراتی گه‌لان هه‌ده‌په ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی نائاسایی خۆیدا بڕیاری دا، سبه‌ی 62 په‌رله‌مانتاری حزبه‌كه‌یان سه‌ردانی ئه‌و شارانه ده‌كه‌ن، كه سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانیان لادراون و له شوێنی ئه‌وان قه‌یوم دانراون.
په‌رله‌مانتارانی هه‌ده‌په راشیده‌گه‌یه‌نن، "ئه‌وان له خه‌بات و تێكۆشانی دیموكراسی به‌رده‌وام ده‌بن و رێگه به به‌رده‌وامبوونی سته‌مكاران ناده‌ن".
لای خۆشیه‌وه سه‌زای ته‌مه‌للی، ھاوسەرۆكی ھەدەپە دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەکانی بە کودەتایەکی سپی لە تورکیا ناوبرد و دووپاتی كرده‌وه، دژی دوورخستنەوەی سەرۆكی شارەوانییەكان دەوەستنەوە.
تەمەللی لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا ئاماژەی بەوەشکرد، دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەكان نایاساییە و بەبێ چارەسەرکردنی پرسی کوردیش، کێشەکانی تورکیا چارەسەر نابن.
هه‌ر ئه‌مڕۆ ئەکرەم ئیمام ئۆغڵو، سه‌رۆكی شاره‌وانی ئیستانبوڵ لە تویتێکدا ناڕازیبوونی خۆی لە دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکانی هەدەپەی راگەیاند و نووسیویەتی؛ شارەدارانی دیاربەکر، وان و مێردین بە دەنگی خەڵك هەڵبژێردراون و دانانی قەیووم لە شوێنی ئه‌وان بە کارێکی پێچەوانەی دیموکراسی شڕۆڤە دەکرێت.
ئیمامئۆغڵو دووپاتی كرده‌وه؛ پشتگوێخستنی ویستی خەڵك بە هیچ شێوەیەك جێگەی قبووڵکردن نییە.
هه‌روه‌ها فایق ئۆزتراك، وتەبێژی پارتی گه‌لی كۆماری "جەهەپە" لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، پارتەکەیان سەرکۆنەکردنی دوورخستنەوەی سەرۆك شارەوانییەکانی دیاربەکر، وان و مێردین دەکات، دووپاتیشی کردەوە، جه‌هه‌په لە دژایەتیکردنی ستەمکاری ئەردۆغان بەردەوام دەبێت.
ئه‌و كاردانه‌وانه دوای ئه‌وه هاتوون، ئه‌مڕۆ بە بڕیارێکی وەزارەتی ناوخۆی توركیا و بە تۆمەتی ئەندامێتی و بانگەشەکردن بۆ پەکەکە، سه‌رۆك شاره‌وانییه‌كانی هه‌ده‌په له دیاربەكر، وان و مێردین‌ی باكووری كوردستان لەكارەكانیان دوورخرانەوە و پارێزگاری ئەو 3 شارە وه‌ك قه‌یوم لە شوێنی ئه‌وان دەستبەكار بوون.
بارۆی دیاربەکریش بڕیارەکەی وەزارەتی ناوخۆی تورکیای بە شۆکێکی یاسایی ناوبرد و رێکخراوەکانیش ناڕەزایەتی خۆیان لەو بڕیارە نیشاندا و پێشبینیش دەکەن، سیاسەتی دانانی قەیومەکان ئەمجارە لە ساڵی 2016ـش فراوانتر بێت.
H.B