ئه‌م هه‌فته‌یه له خولی نایاب كلاسیكۆی كوردستان به‌ڕێوه ده‌چێت
گه‌ڕی سێزده‌یه‌می خولی نایابی كوردستان به ئه‌نجامدانی 6 یاری به‌ڕێوه‌ده‌چێت، سه‌رجه‌م یارییه‌كانیش له كاتژمێر 2:30ـی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌كرێن، له كلاسیكۆی كوردستان یانه‌ی دهۆك میوانداری هه‌ولێری ركابه‌ری له مێژینه‌ی خۆی ده‌كات، برایه‌تیش له پایته‌خت پێشوازی له پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، نه‌ورۆزیش ده‌یه‌وێت تۆڵه‌ی شكسته‌كه‌ی خۆی له‌م هه‌فته‌یه له ده‌ربه‌ندیخان بكاته‌وه، پێشمه‌رگه‌ی سلێمانیش به بارودۆخێكی خراپه‌وه رووبه‌ڕووی هه‌ندرێن ده‌بێته‌وه، سۆرانیش رووده‌كاته ده‌ڤه‌ری بادینان كه ئه‌م وه‌رزه هیچ یارییه‌كی له‌م ده‌ڤه‌ره نه‌دۆڕاندووه، یانه‌ی زاخۆش بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی شێروانه رێگایه‌كی دووری به‌ره‌و گه‌رمیان بڕیوه.
برایه‌تی ـ پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر
سبه‌ی پێنجشه‌ممه یانه‌ی برایه‌تی له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات، برایه‌تی دوای رۆیشتنی فاتیح حه‌مه‌خانی راهێنه‌ر تا ئێسته كه‌سی بۆ راهێنه‌رایه‌تی تیپه‌كه ده‌ستنیشاننه‌كردووه، تیپه‌كه‌ش له لایه‌ن غه‌فور عومه‌ر و سه‌رهه‌نگ موحسینی گۆڵپارێزه‌وه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، بۆ ئه‌م یارییه‌ش سێ چه‌كی كاریگه‌ری له‌ده‌ستداوه، دڵشاد حه‌مه‌ره‌شی هێرشبه‌ر و سه‌فین عه‌بدوڵخاڵقی هیرشبه‌ی باڵه‌كان به‌هۆی پێكان یاریی ناكه‌ن، بۆتان ده‌هامیش به‌هۆی سێ كارتی زه‌رده‌وه راگیراوه، سه‌وزپۆشه‌كانی پایته‌خت 15 خاڵیان هه‌یه و له پله‌ی حه‌وته‌م ده‌بینرێن.
پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر، له بارودۆخێكی باش ئه‌م یارییه ئه‌نجام ده‌دات، چونكه هه‌موو یاریزانه‌كانی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌ن، هه‌رچه‌نده گه‌ڕی رابردوو دیدار غازی به‌رگریكار كارتی سووری وه‌رگرت، به‌ڵام سه‌لام ئه‌حمه‌د له شوێنی ئه‌و یاریی ده‌كات، پێشمه‌رگه له ڕووی ده‌روونیه‌وه ئاماده‌ترن، چونكه گه‌ری رابردوو براوه‌بوونه، ئه‌گه‌ر ئه‌م یارییه ببه‌نه‌وه ده‌گه‌نه ریزبه‌ندی پێشه‌وه‌ی خوله‌كه، پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر 18 خاڵی هه‌یه و خانه‌ی دووه‌م به‌شیه‌تی.
زێره‌ڤانی ـ سۆران
یانه‌ی زێره‌ڤانی له یاریگه‌ی خۆی سبه‌ی پێنجشه‌ممه له شاری دهۆك میوانداری یانه‌ی سۆران ده‌كات، سۆران ئه‌مه سێیه‌مجاره له‌م وه‌رزه سه‌ردانی بادینان ده‌كات، له هه‌ردوو سه‌ردانه‌كه‌ی پێشووی شكستی به یانه‌كانی دهۆك و زاخۆ هێناوه.
ئه‌نجامه‌كانی زێره‌ڤانی له‌م وه‌رزه هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زی پێوه‌دیاره، ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كرا و تۆمار ده‌كات، هه‌ر یارییه‌ك یاریزانێكی سه‌ره‌كی پێكانی هه‌بێت كێشه بۆ تیپه‌كه‌ی سلێمان ره‌مه‌زان دروست ده‌بێت، چونكه یه‌ده‌گی باشی له‌به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام ده‌یه‌وێ ئه‌م یارییه له سۆران بباته‌وه هه‌نگاوێك بۆ پێشه‌وه هه‌ڵكشێت، زێره‌ڤانی خاوه‌نی 14 خاڵه و پله‌ی هه‌شته‌م به‌شیه‌تی.
یانه‌ی سۆران، سووپڕایزه‌كه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی نایاب، به ئه‌نجامه باشه‌كانی هه‌مووانی شۆك كردووه، یاریزانه‌كانی سۆرانیش كێشه‌ی داراییان هه‌یه و نزیكه‌ی 50 رۆژه مووچه‌یان وه‌رنه‌گرتووه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا یاریزانه‌كان بۆ بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتنی یانه‌كه ده‌جه‌نگن، كه‌مترین گۆڵیشیان له خوله‌كه لێكراوه، كه ته‌نها شه‌ش گۆڵه، بۆ ئه‌م یارییه به‌هۆی كه‌ڵه‌كه بوونی كارتی زه‌رده‌وه له تواناكانی به‌رگریكاری سه‌ره‌كی تیپه‌كه هۆشه‌نگ سه‌عدی و ئومێد حوسێن به‌رگریكاری لای راست به‌هۆی كه‌ڵه‌كه‌بوونی كارته‌كانیان بێبه‌شن، كۆڤان ئه‌سعه‌دیش به‌هۆی پێكان به‌شدار نابێت، سۆران به 16 خاڵ له پله‌ی سێیه‌م دێت.
شێروانه ـ زاخۆ
ئه‌م دوو یانه‌یه سبه‌ی پێنجشه‌ممه له كه‌لار رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه، شێروانه به‌ته‌واوی كه‌تیبه‌كه‌ی بۆ ئه‌م یارییه ئاماده‌یه، ته‌نانه‌ت تواناكانی سه‌عد جاسمی باڵی چه‌پیشی بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه، شێروانه خاوه‌نی 8 خاڵه و له ریزبه‌ندی دوازده‌یه‌م دێت، كه هێشتا مه‌ترسی دابه‌زینی له‌سه‌ره، جگه له‌مه‌ش ده‌بێت كێشه‌ی به‌رگری تیپه‌كه چاره‌سه‌ر بكه‌ن، چونكه تا ئێسته 15 گۆڵیان لێ تۆمار كراوه، كه ئه‌مه‌ش به‌رزترین رێژه‌یه له‌سه‌ر ئاستی خوله‌كه.
یانه‌ی زاخۆ، له‌م یارییه هیچ گرفتێكی له پێكهاته‌كه دا نییه، سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ئاماده‌ن، به‌ڵام زاخۆش وه‌ك به‌شێك له یانه‌كانی دیكه كیشه‌ی دواكه‌وتنی مووچه‌ی هه‌یه، بۆ ئه‌م یارییه‌ش ده‌بێت رێگایه‌كی زۆر ببڕن تا ده‌گه‌نه كه‌لار، كه ئه‌مه‌ش یاریزانه‌كان هیلاك ده‌كات، زاخۆ به كۆكردنه‌وه‌ی 14 خاڵ له پله‌ی نۆیه‌م دێت.
پێشمه‌رگه‌ی سلێمانی ـ هه‌ندرێن
ئه‌م یارییه سبه‌ی پێنجشه‌ممه ده‌كرێت، پیشمه‌رگه‌ی سلێمانی دوای گۆرینی راهێنه‌ریش دۆخی یانه‌كه راست نه‌بۆته‌وه و هێشتا نه‌یتوانیوه له ریزبه‌ندی كۆتایی و ناوچه‌ی سووری دابه‌زین خۆی رزگار بكات، پێكانیش به‌رۆكی تیپه‌كه به‌رنادات، ته‌نانه‌ت بۆ ئه‌مه‌یارییه‌ش به‌هۆی پێكان له تواناكانی (به‌نده‌ن هه‌ڵۆ و سیداد ئه‌حمه‌د بێبه‌ش ده‌بێت، جگه له یاریزانان (خه‌سرۆ محه‌مه‌د و دیار عوسمان) پێكانی دریژخایه‌نیان هه‌یه، پێشمه‌رگه ئه‌م وه‌رزه له كۆی 11 یاریی ته‌نها شه‌ش گۆڵیان كردووه و به 7 خاڵ له كۆتایی ریزبه‌ند ده‌بینرێت.
هه‌ندرێن، دوای بردنه‌وه‌كه‌ی گه‌ڕی رابردوو تاڕاده‌یه‌كی زۆر ئه‌و فشاره‌ی له‌سه‌ریان بوو نه‌ماوه، چونكه مه‌ترسی نزیك بوونه‌وه‌ی له ناوچه‌ی سوور له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام ئێسته بارودۆخیان باشتره، دڵشاد مه‌عروف له یارییه هه‌ستیاره‌كان ئه‌نجامی چاوه‌ڕواننه‌كراو تۆمار ده‌كات، هه‌ندرێن 12 خاڵی هه‌یه و له خانه‌ی یازده‌یه‌م دێت.
كلاسیكۆی كوردستان به‌ڕێوه‌ده‌چێت
رۆژی هه‌ینی دهۆك، له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ولێری ركابه‌ره میژوویه‌كی ده‌كات، یانه پایته‌خته‌كه هه‌میشه له نێو یاریگه‌ی دهۆك ئه‌ركی قورس بووه، دوو ساڵ تێپه‌ڕیوه هێشتا هه‌ولێرییه‌كان نه‌یتوانیوه له ده‌ره‌وه‌ی یاریگه‌ی خۆیان شكست به دهۆك بێنن، دوایینجار كه له‌م یاریگه‌یه سه‌ركه‌وتنیان تۆمار كردووه وه‌رزی 2016 ـ 2017 بوو كه ئه‌وكات له دواساته‌كانی یارییه‌كه هۆگر حوسێن گۆڵی سه‌ركه‌وتنی بۆ هه‌ولێر كرد.
دهۆك ئه‌م وه‌رزه بارودۆخی باش نییه، چونكه نزیكه‌ی 80 رۆژه یاریزانه‌كان مووچه‌یان پێنه‌دراوه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ده‌روونی یاریزانه‌كان دروستكردووه، یاریزانه‌كان بڕیاریانداوه دوای ئه‌م گه‌ڕه چاره‌نووسی خۆیان یه‌كلا بكه‌نه‌وه، به‌مانه‌وه یا رۆیشتن له یانه‌كه، دهۆك گه‌ڕی رابردووش دۆڕاوه، ئه‌م وه‌رزه دهۆك خاوه‌نی 15 خاڵه و له پله‌ی شه‌شه‌م ده‌بینرێت.
له به‌رامبه‌ردا یانه‌ی هه‌ولێر، له دۆخێكی باش دایه، هه‌رچه‌ند گه‌ڕی رابردوو بردنه‌وه‌ی تۆمار كرد، به‌ڵام ئه‌مرۆ سێ یاریزانی گرینگی له‌ده‌ست داوه، ئه‌وانیش ئه‌حمه‌د رێبواری گۆڵپارێز به‌هۆی كه‌ڵه‌بوونی كارته‌كانی و عومه‌ر ئیبراهیمیش به‌هۆی كارتی سووره‌وه و شوان مامۆش به‌هۆی پێكان، به‌ڵام بۆ ئه‌م یارییه ده‌یانه‌وێت دۆخه خراپه‌كه‌ی دهۆك بقۆزنه‌وه و به سێ خاڵ له بادینان بگه‌ڕێنه‌وه، هه‌ولێر خاوه‌نی 16 خاڵه و پله‌ی پێنجه‌م به‌شه‌یه‌تی.
نه‌ورز و ده‌ربه‌ندیخان ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
رۆژی هه‌ینی نه‌ورۆز له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی ده‌ربه‌ندیخان ده‌كات، تیپه‌كه‌ی یوونس سلێمان، گه‌ڕی رابردوو به‌شێوه‌یه‌كی دراماتیكی به‌رامبه‌ر هه‌ولێر شكستی خواردووه، به‌هۆی پێدانی كارتی سووره‌وه له تواناكانی هاوكار له‌تیفی كاپتنی بێبه‌شه، نه‌ورۆز ده‌یه‌وێت ئه‌م یارییه بباته‌وه و له ریزبه‌ندی پێشه‌وه دوورنه‌كه‌وێته‌وه، نه‌ورۆز خاوه‌نی 16 خاڵه و پله‌ی چواره‌می گرتووه.
ده‌ربه‌ندیخان، له خراپترین دۆخی ئه‌م وه‌رزه‌ی یاریی ده‌كات، چونكه راهینه‌ره‌كه‌ی كارتی سووری وه‌رگرتووه و ناتوانێت یاوه‌ری تیپه‌كه‌ی بكات، هه‌روه‌ها یاریزان كۆڕه‌نگ محه‌مه‌د سێ كارتی زه‌ردی هه‌یه و یاریی ناكات، شوانه‌كه‌مالیش پێكانی هه‌یه، شێركۆ جه‌بار و ئارام قادریشی به‌هۆی پێكان یاریكردنیان مسۆگه‌ر نییه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا شینپۆشه‌كانی ده‌ربه‌ند ئه‌م وه‌رزه له یارییه‌كانی ده‌ره‌وه ئه‌نجامی باشیان هه‌بووه، ده‌ره‌بندیخان به 14 خاڵ له پله‌ی ده‌یه‌م دێت.