بودجەی كەركووك بە كۆمەڵێك كەموكوڕییەوە واژۆی لەسەر دەكرێت
K24 - كەركووك
بەشێك له ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکووک، واژۆیان بۆ ئەو بودجەیە کرد، کە لەلایەن ئیدارەی کەرکووکەوە بۆیان رەوان کرابوو، تاکو خەرج بکرێت. بودجەکە پڕ لە کەموکوڕی بوو، ئهمهو بەبێ ئەوەی لە دانیشتنێکی یاسایی و ئامادهبوونی رێژەی یاسایی ئهندامانی ئهنجومهن دەنگی لەسەر بدرێت، تهنیا لە رێگای نووسراوێکەوە و به واژۆی لەسەر کراو، بڕیارە هەفتەی داهاتوو رەوانەی وەزارەتی پلاندانانی بەغدا بکرێت، تاکو لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە خهرج بكرێت.
هەر لە ساتی یەکەمەوە رەخنەی زۆر لە شێوازی خەرجکردنی پارەکە گیرا، بەوەی هاوسەنگیی لەنێوان گەڕەکەکاندا نەکراوە، تەنانەت هەندێک لە ئەندامانی ئەنجومەن هۆڵەکەشیان بەجێ هێشت.
ئەوانەی کە واژۆیشیان لەسەر خەرجکردنی پارەی بودجەی شارەکە کردووە، قسەی خۆیان هەیە، لەنێو لیستی برایەتییش ههشت ئەندامی یەکێتی واژۆیان کردووە.
ئەو بودجەیهی کە بۆ کەرکووک خەرج کراوە، لە سێ سەرچاوەی جیاوازەوەیە، ئەوانیش پارەی پترۆدۆلار، پەرەپێدانی هەرێمەکان و ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعش. بڕەکەی زیاتر لە 400 ملیار دینارە و ئیدارەی شارەکە پلانی خەرجکردنی داناوە، کە جێگەی رەخنەی زۆری ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگایە.
ھ.م