وێنه‌ی ئه‌و داعشه‌ی فه‌توای ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نه‌بی یونسی دابوو بڵاوكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان وێنه‌یه‌ك بڵاوكراوه‌ته‌وه و به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، ده‌ڵێن: وێنه‌ی ئه‌و كه‌سه‌یه كه له‌سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی داعشدا فه‌توای ته‌قاندنه‌وه‌ی مزگه‌وتی نه‌بی یونسی له شاری مووسڵ داوه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كان هێزه ئه‌منییه‌كان، ئه‌و به‌رپرسه‌ی پێشووی داعشیان ده‌ستگیركردووه، كه به "موفتی داعش" ناسراوه.
ده‌ستگیركراوه‌كه ناوی "شیفا نیعمه"یه و ناسراوه به "ئه‌بو عه‌بدولباری" و له گه‌ڕه‌كی "مه‌نسوور"ی كه‌رتی ده‌سته راستی شاری مووسڵ ده‌ستگیركراوه.
شانه‌ی راگه‌یاندنی ئه‌منی عێراق، بڵاویكردووه‌ته‌وه، "نیعمه به یه‌كێك له سه‌ركرده‌كانی ریزی یه‌كه‌می داعش هه‌ژمار ده‌كرێت و به‌رپرسه له‌و فه‌توایانه‌ی داعش، كه به هۆیانه‌وه چه‌ندین كه‌س له زانایان و پێشه‌وا ئاینییه‌كان گوله‌باران كراوون و مزگه‌وتی نه‌بی یونس ته‌قێندراوه‌ته‌وه".