پێنتاگۆن: به چه‌ند قۆناغێك رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارامی باكووری سووریا جێبه‌جێ ده‌كه‌ین
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا(پێنتاگۆن)، رایگه‌یاند، رێككه‌وتنی ئه‌نقه‌ره و واشنتن سه‌باره‌ت به ناوچه‌ی ئارامی باكووری خۆرئاوای سووریا به شێوه‌ی پله‌به‌ندی و به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
شۆن رۆبرسۆن، گوته‌بێژی پێنتاگۆن راشیگه‌یاند، له هه‌لومه‌رجی ئێستادا له باره‌ی درووستكردنی ناوه‌ندێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا پاشه‌كێشمان كردووه، به‌ڵام پرسی ناوچه‌ی ئارام به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێت.
به گوێره‌ی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا پێی گه‌یشتبوون، پێویست بوو هه‌ردوو وڵات ناوه‌ندێكی سه‌ربازی هاوبه‌ش درووست بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی چاودێری ره‌وشی ناوچه‌كانی باكووری خۆرئاوای سووریا بكه‌ن.
ئامانج له درووستكردنی ناوچه‌ی ئارام، دوورخستنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی هێزه كوردییه‌كانی باكووری سووریایه له ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس
ئ.ر