هه‌سه‌ده: به تویتێكی تره‌مپ تاساین
ڕۆژئاوای کوردستان
هێرشی تورکیا بۆ رۆژئاوا
تره‌مپ
هه‌سه‌ده
كورد
واشنتن
كۆشكی سپی
ئه‌نقه‌ره
ئه‌ردۆغان
K24 – هه‌ولێر:
به‌رپرسێكی هه‌واڵگری هه‌سه‌ده له رۆژئاوای كوردستان به گۆڤاری نیوزویكی ئه‌مه‌ریكی راگه‌یاندووه، ئیداره‌ی تره‌مپ كوردی له بڕیاری كشانه‌وه‌ی سوپاكه‌ی له سووریا ئاگادار نه‌كردووه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌رپرسه بێ ئه‌وه‌ی ناوی بهێنرێت، به گۆڤاره‌كه‌ی راگه‌یاندووه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات و ئیداره‌ی زاتی له رێگه‌ی تویته‌ره‌وه هه‌واڵی كشانه‌وه‌ی سوپای ئه‌مه‌ریكای له سووریا بیستووه.
ئه‌وه‌شی گوتووه: ئه‌و بڕیاره هه‌موومانی تاساندووه. چونكه زۆر شه‌رمه‌زارانه بوو.
دوای په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له‌گه‌ڵ هاوتا توركه‌كه‌ی، یه‌كشه‌ممه‌ی رابردوو، دۆناڵد تره‌مپ بڕیاریدا سوپای وڵاته‌كه‌ی له باكووری سووریا بكێشێته‌وه.