به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆ داوا له خه‌ڵك ده‌كات بۆ ریشه‌كێشكردنی گه‌نده‌ڵكاران هاوكاریی بكه‌ن
K24 - هه‌ولێر:
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی عێراق داوا له هاووڵاتیان ده‌كات، بۆ ده‌ستنیشانكردن و ناساندنی گه‌نده‌ڵكاران هاوكاریی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پێكه‌وه گه‌نده‌ڵیی ریشه‌كێش بكه‌ن.
به‌گوێره‌ی ڤیدیۆیه‌ك كه مێژووی تۆماركردنی بۆ كۆتاییه‌كانی مانگی ئۆكتۆبه‌ری رابردوو ده‌گه‌ڕێته‌وه و به‌هۆی نه‌بوونی ئینته‌رنێت دره‌نگ بڵاوكراوه‌ته‌وه و‌ئێستا به‌فراوانی چالاكانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له فه‌یسبووك بڵاویانكردووه‌ته‌وه، لیوا زوهێر ئه‌لخه‌فاجی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی هاتووچۆی عێراق قسه بۆ ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ده‌كات كه بۆ راییكردنی مامه‌ڵه‌كانیان روویان له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه كردووه و تكایان لێده‌كات هاوكاریی بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران سزا بدات و هه‌ر كاتێك خراپ به‌رامبه‌ریان جووڵانه‌وه ئاگاداری بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی له ده‌زگاكه بیانكاته ده‌ره‌وه".
ئاماژه به خۆپیشاندانه‌كانی ئێستای عێراق ده‌كات و ده‌ڵێت: "داواكاریی خۆپیشانده‌رانیش نه‌هێشتنی گه‌نده‌ڵییه و داواكارم هاوكاربن بۆ ئه‌وه‌ی به‌ده‌ر له خۆپیشاندان گه‌نده‌ڵیی ریشه‌كێش بكه‌ین".
به‌گوێره‌ی ناوه‌ند و رێكخراوه تایبه‌تمه‌نده نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، زۆرینه‌ی جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات له عێراق به‌ده‌ست گه‌نده‌ڵی و رۆتین ده‌ناڵێنن و كار گه‌یشتووه‌ته ئه‌وه‌ی چیدیكه خه‌ڵكی عێراق به‌رده‌وامبوونی ئه‌و ره‌وشه‌یان قه‌بووڵ نییه و جگه له چاكسازیی داوای گۆڕینی سیستمه سیاسییه‌كه‌ش ده‌كه‌ن.
داخوازییه‌كه‌ی ئه‌و لیوایه‌ی وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق به ده‌گمه‌ن و بێ پێشینه ناو ده‌برێت له‌ناو دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانی عێراقدا و پێشتر سه‌دان به‌رپرسی حكوومی و په‌رله‌مانتار به گه‌نده‌ڵیی تۆمه‌تبار كراون و ده‌سته‌ی ده‌ستپاكی دامه‌زراوه په‌یوه‌نداره‌كانی له گه‌نده‌ڵییه‌كانیان ئاگادار كردووه‌ته‌وه و داوای دادگاییكردن و ده‌ستگیركردنیشی كردوون.