دواخستنى كۆنتڕۆڵكردنه‌وه‌ی حه‌ویجه‌ نیگه‌رانی لێده‌كه‌وێته‌وه‌

یەکێک لە سیناریۆکان, کۆکردنەوەی ھێزێکی زۆری چەکدارە لەسنووری کەرکووك بە بیانووی رزگارکردنی حەویجە
kurdistan24.net

K24 - كه‌ركووك:

ئۆپەراسیۆنی رزگارکردنەوەی حەویجە , بۆ دوای تەلەعفەر دواخرا, دواخستنیشی وەکوو پێشبینی دەکرێت, ململانێیەکی نوێی سیاسی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم لە نێوان کورد و ھێزە عێراقییەکان درووست دەکات, چونکە یەکێک لە سیناریۆکان, کۆکردنەوەی ھێزێکی زۆری چەکدارە لەسنووری کەرکووك بە بیانووی رزگارکردنی حەویجە, ئەمەش نیگەرانی کورد لە لایەک و ھۆزە عەرەبەکانی کەرکووک لە لایەکی دیکەوە لێکەوتووه‌تەوە.