پنتاگۆن به‌شێك له ورده‌كارییه‌كانی رێككه‌وتنی ناوچه‌ی ئارام له سووریا بڵاوده‌كاته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، دوای رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا، واشنتن ئاماده‌یه هه‌ندێك میكانیزمی تایبه‌ت به دامه‌زراندنی ناوچه‌ی ئارام له "باشووری سووریا" جێبه‌جێ بكات.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه، كه فه‌رمانده‌ی ناوه‌ندیی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، دژی ئه‌وه‌یه توركیا كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه‌ی له‌به‌رده‌ست بێت.
به گوێره‌ی ئاژانسی دۆیچه ڤیلله‌ی ئه‌ڵمانی، ئه‌مه‌ریكا و توركیا هه‌نگاو به هه‌نگاو هه‌ندێك له میكانیزمه‌كانی سه‌ره‌تاش، به زوویی جێبه‌جێ ده‌كه‌ن.
شۆن رۆبێرتسن، بۆ ئاژانسی فرانس پرێس ده‌ڵێت: "ئێستا سه‌رقاڵی چاوپێداخشاندنه‌وه‌ین به دیاریكردنی شوێنی ناوه‌ندی هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیا و له‌سه‌ر ئه‌و پرسه وه‌ستاوین".
ده‌شڵێت: "میكانیزمه‌كان به چه‌ند قۆناغێك جێبه‌جێ ده‌كرێن، ئه‌مه‌ریكا ئاماده‌یی نیشانداوه به‌شێكیان به زوویی به‌جێبه‌جێ بكرێن، له گفتوگۆكانیش له‌گه‌ڵ توركیا به‌رده‌وامین".
ئامانجی سه‌ره‌كی توركیاش، جیاكردنه‌وه‌ی سنووره‌كانی وڵاته‌كه‌یه‌تی له باكووری سووریایه، (سنووری باكوور و رۆژئاوای كوردستان) له‌گه‌ڵ ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر كۆنتڕۆڵی هه‌سه‌ده‌دان و ئه‌وانیش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه پشتیوانی ده‌كرێن.
جۆزیف ڤۆتیڵ، فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندیی پێشووی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا، به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا دژایه‌تی خۆی ده‌ربڕی كه توركیا كۆنتڕۆڵی ئه‌و ناوچانه بكات.
ڤۆتێل له وتارێكیدا كه له وێبسایتی "ناشناڵ ئنیته‌رێست" بڵاوكرایه‌وه، هۆشداری دا و رایگه‌یاند، "ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی توركیا باسی ده‌كات و گوایه ده‌كه‌وێته ژێر كۆنتڕۆڵی ئه‌وان، كێشه‌ی زیاتر بۆ هه‌موو لایه‌نه‌كان درووست ده‌كات".
ڤۆتێل، كه به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ گونول تول، شاره‌زای كاروباری توركیا له زانكۆی جۆرج واشنتن، وتاره‌كه‌ی نووسیوه، ده‌شڵێت: "سه‌پاندنی ناوچه‌یه‌كی ئارام به قووڵایی 20 میل (30 كیلۆمه‌تر)، ده‌بێته هۆی ئاواره‌بوونی 90%ی كوردی دانیشتووی ناوچه‌كه، له‌گه‌ڵ تێكچوونی ره‌وشی مرۆیی كه ده‌بێته ئاسته‌نگێكی گه‌وره و هێنانه ئارای ژینگه‌یه‌كی پڕ له ململانێ".
هێزه كوردییه‌كان له باكووری سووریا، كه به رۆژئاوای كوردستانیش ناوده‌برێت، ناوچه‌یه‌كی نیمچه ئۆتۆنۆمییان بنیاتناوه، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی به‌شدارییان له شه‌ڕی دژی داعشدا كرد، به‌ڵام له‌گه‌ڵ كۆتاییهاتنی شه‌ڕه‌كه و بڕیاری كشانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه، مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر ناوچه‌كه زیادبوون، به‌تایبه‌تیش هه‌ڕه‌شه‌كانی توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر ناوچه‌كه.
پێشتریش توركیا له نێوان ساڵانی 2016 بۆ 2018 دوو ئۆپه‌راسیۆنی ئه‌نجامداوه، یه‌كێك له رۆژئاوای فورات و ئه‌وی دیكه‌شیان بۆ سه‌ر عه‌فرین بوو.
ئ. م