پیاوێكی هیندی 9 ساڵه تره‌مپ ده‌په‌رستێت
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی هیندی، به‌ناوی بوسا كریشنا، 31 ساڵ، ماوه‌ی 9 ساڵه دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئێستای ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌په‌رستێت.
بوسا كریشنا، په‌رستگه‌یه‌كی تایبه‌تی درووستكردووه و په‌یكه‌رێكی تره‌مپیشی له‌ناوه‌ڕاسته‌وه داناوه، كه تێیدا سرووتی تایبه‌ت به په‌رستنه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجام ده‌دات.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانیش، چه‌ند ساڵێك به‌ر له‌وه‌ی تره‌مپ ببێته سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، ئه‌و پیاوه هیندییه ده‌ستی به په‌رستنی كردووه.
ئه‌و پیاوه هیندییه، نیشته‌جێی گوندی "كۆنی" ویلایه‌تی "تیلانگانا"یه، ماوه‌یه‌كی زۆره گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی په‌رستگه و په‌رستنی تره‌مپی له ئینته‌رنێت بڵاوكردووه‌ته‌وه و له‌لایه‌ن به‌كارهێنه‌رانی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانیشه‌وه له ئه‌مه‌ریكا، بڵاوده‌كرێته‌وه.
به گوێره‌ی رووسیه‌لیه‌وم، ئه‌و هاووڵاتییه هیندییه ده‌ڵێت: "به دایك و باوكمم گوت كاتێك ده‌مردم ده‌مه‌وێت هۆگری تره‌مپ بووبم، بۆیه ئه‌وانیش بڕیاریاندا پشتیوانیم بكه‌ن".
هیندستان وڵاتێكی فره ئایینه و ده‌یان ئایین و بیروباوه‌ڕی جیای تێدایه، هه‌ریه‌كه‌یان بڕوای به خواوه‌ندی تایبه‌تی خۆی هه‌یه.
ئ. م