چوار كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگر له ئاوه‌كانی كه‌نداو زيانيان پێ گه‌یه‌ندراوه
K24 - هه‌ولێر:
به گوێره‌ی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، كه كه‌ناڵی رووسیه‌لیه‌ومی رووسی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، زیانه‌كانی ئه‌و كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره نه‌رویجییه نیشان ده‌دات، كه له ئاوه‌كانی كه‌نداو زیانی پێگه‌یشتووه، هاوكات به‌رپرسانی سعوودیه و ئیماراتیش باس له‌وه ده‌كه‌ن، سێ كه‌شتیی دیكه‌ی نه‌وتهه‌ڵگر، به هه‌مان شێوه زیانیان پێ گه‌یه‌ندراوه.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌ش ده‌رده‌كه‌وێت، زیانه‌كان به‌ر به‌شی دواوه‌ی خواره‌وه‌ی كه‌شتیی "ئاندریا ڤیكتۆری"ی نه‌رویجی كه‌وتووه، ئه‌و به‌شه‌ش په‌یوه‌ندی به گۆڕینی ئاراسته‌ی كه‌شتییه‌كه‌وه هه‌یه.
ئێستا كه‌شتییه‌كه له به‌نده‌ری "فوجه‌یره"ی ئیمارات له‌نگه‌ری گرتووه و تا ئێستاش هۆكاری زیانه‌كان و ئه‌و لایه‌نه‌ی ئه‌نجامی داوه، دیار نییه و هیچ لایه‌نێك به فه‌رمی تۆمه‌تبار نه‌كراوه.
به گوێره‌ی میدیای سعوودیش، سێ كه‌شتیی نه‌وتهه‌ڵگری دیكه زیانیان پێ گه‌یه‌ندراوه، كه دووانیان سعوودین و یه‌كێكیان ئیماراتییه، یه‌كێك له كه‌شتییه سعوودییه‌كان، له‌و كاته‌یدا زیانه‌كه‌ی پێ گه‌یه‌ندراوه، نه‌وتی خاوی ئه‌و وڵاته‌ی بۆ كڕیاره ئه‌مه‌ریكییه‌كان گواستووه‌ته‌وه.
رووداوه‌كه دوای ناردنی كه‌شتیی فڕۆكه‌هه‌ڵگر و تێكشكێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی دێت بۆ ئاوه‌كانی كه‌نداو، كه مه‌به‌ست لێی كپكردنه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێرانه، هه‌رچی ئێرانیشه داوای لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد له رووداوی زیانپێگه‌یشتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان ده‌كات، پێشتریش خۆی هه‌ڕه‌شه‌ی داخستنی ته‌نگه‌ی هورمزی كردووه، كه رێگه‌ی سه‌ره‌كیی هه‌نارده‌ی نه‌وته بۆ بازاڕه‌كانی جیهان.
VIDEO: Detailed footage shows extent of damage to tanker ships in #PersianGulfhttps://t.co/9SXtI7aMlu pic.twitter.com/yE1YKUvdji
— RT (@RT_com) May 14, 2019
سه‌رچاوه: RT
ئ. م