دوای حەوت رۆژ تەرمی گەنجێک لە گەلی شێرانە دۆزرایەوە

گەنجەکە بۆ گەشت چوو بووە شوێنەکە و خەڵکی هەولێرە

K24 – دهۆک:

هەینی رابردوو 06/09/2019، پێنج گەنجی دانیشتووی هەولێر بۆ گەشت و سەیران دەچنە گەلی شێرانە لە ناحیەی دێرەلووک، بەڵام یەکێک لەوان بە ناوی "عیماد عوسمان" بێ سەروشوێن بوو، ئەمڕۆ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

سامی ئوشانە، بەڕێوەبەری ناحیەی دێرەلوک هەواڵەکەی بۆ کوردستان24ی پشتڕاستکردەوە و رایگەیاند، تەرمی ئەو گەنجە رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە.

بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری کوردستان24 لە دهۆک، گەنجەکە تەمەنی 22 ساڵە و لە ئاودا خنکاوە؛ پێشتریش لە چێشتخانەیەک کاری کردووە.

H.J