پۆمپیۆ: ئه‌زموون ده‌ڵێ ئێران له پشت هێرشی سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی كه‌نداو‌ه
K24- هه‌ولێر:
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، ده‌كرێت به ته‌واوه‌تی پێشبینی ئه‌وه بكرێت، كه ئێران له پشت هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی سه‌ر كه‌شتییه بازرگانییه‌كانی نزیك كه‌ناراوه‌كانی ئیمارات و هه‌ردوو وێستگه‌ی ترۆمپای نه‌فتی سعوودیه بێت.
پۆ‌مپێیۆ له دیدارێكی ته‌له‌فزیۆنیدا له‌گه‌ڵ پێشكه‌شكاری ئه‌مه‌ریكی، هیۆ هویت، كه ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی له پێگه‌ی فه‌رمی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مه‌ریكا بڵاو كراوه‌ته‌وه گوتی: "هێشتا نه‌گه‌یشتووینه‌ته هیچ ئه‌نجامێكی كۆتایی له‌م باره‌یه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به ئاشكرا قسه‌ی له‌سه‌ر بكه‌ین، به‌ڵام به له‌به‌رچاوگرتنی سه‌رجه‌م گرژیی و ئاڵۆزییه‌كانی ناوچه‌كه له ماوه‌ی 10ساڵی رابردوودا، هه‌وره‌ها شێوازی هێرشه‌كان، زۆر نزیكه له‌وه‌ی كه ئێران له پشت ئه‌و هێرشانه بێت".
پۆ‌مپێیۆ له به‌رده‌وامیی قسه‌كانیدا گوتی: "لێكۆڵینه‌وه له‌و بابه‌ته ده‌كه‌ین، ئه‌وه‌ی گرنگه ئه‌وه‌یه، ده‌گه‌ینه ئه‌و بڕیار و رێككارانه‌ی، كه پارێزگاریی له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن و هه‌مدیسان رێگریش له ئێران ده‌كات، بۆ ئه‌وه‌ی نه‌توانێت هیچ ره‌فتارێكی خراپ له ناوچه‌كه بكات، به تایبه‌ت كه زۆر مه‌ترسیی راسته‌قینه بۆ ئاڵۆزكردنی دۆخه‌كه له ناوچه‌كه هه‌ن و ده‌بنه هۆی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخه‌كانی نه‌وت و هێنانه‌وه‌ی پشێویی له بازاڕی نه‌وت".
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا گوتی: "له‌كاتێكدا تاران هه‌وڵ ده‌دات به‌رده‌وامیی به‌و هه‌ڵمه‌ته تیرۆریستییه‌ی بدات، كه ماوه‌ی 40 ساڵه له سه‌رانسه‌ری جیهان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، تاران ئاڵۆزكردنی دۆخی ناوچه‌كه له به‌رژه‌وه‌ندیی خۆی ده‌بینێت".
پۆ‌مپێیۆ دووپاتی كرده‌وه، ئێران تا ئێستا وه‌ڵامی هیچ كامێك له‌و 12 داواكارییه‌ی نه‌داوه‌ته‌وه، كه ئه‌مه‌ریكا وه‌ك مه‌رجێك بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران و لابردنی سزا ئابوورییه‌كانی سه‌ر كۆماری ئیسلامی، پێشنیازی كردوون.
ئه‌مه دوای ئه‌وه هاتووه، كه له 12ی ئه‌م مانگه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئیمارات رایگه‌یاند، 4 كه‌شتیی بازرگانیی، كه دووانیان سعوودی و یه‌كێكی ئیماراتی و یه‌كێكی دیكه‌ش نه‌رویجی بوون، له نێوان ئاوه‌كانی ئێران و ئیمارات له دووری 70 كیلۆمه‌تر له گه‌رووی هورمز هێرشیان كراوه‌ته سه‌ر، به‌بێ ئه‌وه‌ی هیچ زانیارییه‌ك له‌باره‌ی ئه‌نجامده‌ری هێرشه‌كه‌وه بڵاو بكاته‌وه.
دوای دوو رۆژ به‌سه‌ر رووداوه‌كه، عه‌ره‌بستانی سعوودیه رایگه‌یاند، حوسییه‌كانی یه‌مه‌ن كه ده‌گوترێت فه‌رمان له ئێرانه‌وه وه‌رده‌گرن، له ڕێگه‌ی فڕۆكه‌یه‌كی بێفڕۆكه‌وان هێرشیان كرده سه‌ر دوو وێستگه‌ی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت و دواجاریش حووسییه‌كان به‌رپرسیارێتیی خۆیان له‌و هێرشه راگه‌یاند.
H.B