بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك سلێمانی و هه‌ڵه‌بجه‌ی هه‌ژاند و له كه‌ركووكیش هه‌ستی پێكراوه.
په‌یامنێری كوردستان 24 له سلێمانی رایگه‌یاند، ناوه‌ندی بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌ر سنووری بووه و له پارێزگاكانی سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، كه‌ركووك و ناوچه‌ی گه‌رمیانیش هه‌ستی پێكراوه.
به گوێره‌ی وێبسایتی تایبه‌ت به چاودێریكردنی بوومه‌له‌رزه‌ی ئه‌وروپی – رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه‌كه له‌سه‌ر سنووری نێوان عێراق و ئێران (باشوور و رۆژهه‌ڵاتی كوردستان) بووه و گوڕه‌كه‌شی له سه‌نته‌ره‌كه 4.6 پله بووه به پێوه‌ری رێخته‌ر.
به گوێره‌ی ئه‌و وێبسایته‌كه، قووڵایی بوومه‌له‌رزه‌كه 60 كیلۆمه‌تر بووه.