به‌ڤیدیۆ.. گروپه چه‌كداره‌كان ئاوده‌ستی گرتووخانه‌كان به ده‌ستی منداڵانی عه‌فرین پاك ده‌كه‌نه‌وه
K24- هه‌ولێر:
گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌هه‌ژێنێت و كاردانه‌وه‌ی زۆر به‌دوای خۆیدا ده‌هێنێت، كه له دیمه‌نه‌كانیدا نیشان ده‌درێت، كاتێك گروپه چه‌كداره‌كان به زۆر ئاوده‌ستی گرتووخانه‌كان به ده‌ستی منداڵانی عه‌فرین پاك ده‌كه‌نه‌وه.
ناوه‌ندی میدیایی عه‌فرین ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی له په‌یجی تایبه‌تی بڵاوبكردووه‌ته‌وه و رایگه‌یاندووه، ئه‌ندامانی پۆلیسی مه‌ده‌نی ناوچه‌ی شه‌را له سنووری شاری عه‌فرین، منداڵانی ته‌مه‌ن 11 تا 15 ساڵی ناچار ده‌كات، ئاوده‌ستی گرتووخانه‌یه‌كی ناوچه‌كه به ده‌ستی خۆیان پاك بكه‌نه‌وه.
بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆیه كاردانه‌وه‌ی توندی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به‌دوای خۆیدا هێناوه و چالاكوانان جه‌خت ده‌كه‌نه‌وه، ئه‌و كاره نامرۆڤانه رق و كینه‌ی پۆلیسی مه‌ده‌نی و ئه‌و گروپه چه‌كدارانه‌ی عه‌فرینیان داگیركردووه له دژی خه‌ڵكی عه‌فرین پشتڕاست ده‌كاته‌وه.
دوای بڵاوبوونه‌وه‌شی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له به‌یاننامه‌یه‌كدا پۆلیسی مه‌ده‌نی راستی رووداوی ناو ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی پشتڕاست كرده‌وه و به ره‌فتارێكی تاكه‌كه‌سی وه‌سفی كرد و رایگه‌یاند، لێپرسینه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كرێت كه ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجامداوه.
H.B