به‌سته.. له ژوورێكی ساده‌وه بۆ یه‌كه‌می سه‌ر هه‌رێم
K24 - سلێمانی:
تیمی كوردستان 24، له نزیكه‌وه ماڵی قوتابی (به‌سته یاسین ئه‌مین)، كه یه‌كێكه له یه‌كه‌مه‌كانی سه‌ر ئاستی هه‌رێم و شاری سلێمانی به‌سه‌ر ده‌كاته‌وه.
له راپۆرتێكی تایبه‌تی كوردستان 24، كه كاتژمێر 8ی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ په‌خش ده‌كرێت، به‌سته باس له شێوازی خوێندن و ورده‌كارییه‌كانی ژیانی رۆژانه‌ی خۆی ده‌كات.
هەرچەندە بایکۆتى خوێندن لە سنووری پارێزگاى سلێمانى دوو ساڵە بەردەوامە و به ماوەى دیاریکراو خوێندنگەکان وانەیان تیادا نەوتراوەتەوە، سه‌رباری ئه‌مه‌ش یه‌كێكه له یه‌كه‌مه‌كانی سەر ئاستى هەرێم لەم پارێزگایەدا بوو، به‌ڵام وەک بەستە خۆشى ئاماژەى پێدەدات خوێندنگه‌کەى ئەو لە هەموو بارودۆخەکاندا بە هاوکارى مامۆستاکانى لە خوێندن بەردەوامبووه .
باوکى بەستە خۆشترین ساتەکانى ژیانى بە ساتى خوێندنەوەى ناوى کچەکەى دەزانێت لە پلەى یەکەمدا و دەڵێت بەرى رەنج و ماندوبوونى هاتۆتە بەرهەم، ئەو ساتە بۆتە رەواندنەوەى ماندووبوونى خێزانەکەم.
به گوێره‌ی ئه‌نجامه‌كانیش، هه‌ریه‌ك له په‌يام نايف جه‌مال له پارێزگای هه‌ولێر و به‌سته ياسين ئەمین له پارێزگاى سلێمانى، به به‌ده‌ستهێنانی كۆنمره‌ی 99,14، له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێم یه‌كه‌من و هه‌ر یه‌كێكیشیان له‌سه‌ر پارێزگاكانی خۆیان یه‌كه‌م بوونه.
/resources/files/2018/06/Basta-Yassin(1).jpg
فۆتۆ: ئیبراهیم فه‌تاح
ا. م