به وێنه.. باران دەربەندی رانیە پڕ دەکات
K24 - راپه‌ڕین:
په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 48 کاتژمێری ڕابردوو نزیکەی 90 ملم باران باریوە له ده‌ڤه‌ری راپه‌ڕین باریوه و به‌هۆیه‌وه‌ش ده‌ربه‌ند پڕ بووه.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاراس ئه‌مین، په‌یامنێری كوردستان 24 له راپه‌ڕین، تێکڕای باران بارین لەم ساڵدا 320 ملم تێپەڕی کردووە، لەکاتێکدا پارساڵ لەوکاتەدا ، تەنها 12.8 ملم باران باریبوو.
شه‌پۆلێكی باران بارین هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌ی گرتووه‌ته‌وه و به هۆیه‌وه له چه‌ندین ناوچه‌ی كوردستان و عێراقیش، لافاو هه‌ستاوه.