شەپۆلێكی بەفربارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

بارستە ھەوایەكی سارد روو لە ناوچەكە دەكات

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی دیكەی بەفر و بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.

 فازڵ ئیبراھیم، بەڕێوەبەری کەشناسی و بوومەلەرزەزانی ھەرێمی کوردستان بە كوردستان24ی راگەیاند: "ئەمڕۆ بارانبارین بە شێوەیەكی پچڕ پچڕ دەبارێت و لە رۆژانی داھاتووش بەفر لە تەواوی كوردستان دەبارێت و پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سفری سەدی دادەبەزیت".

روونیكردەوە: "لە ئەمڕۆوە كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان ناسەقامگیردەبێت و بارانبارین دەست پێدەكات و سبەی لە سەرجەم ناوچەكان باران دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەكان بەفردەبێت، ئەو ناسەقامگیرییە بەردەوام دەبێت و پێشبینی دەكرێت لە رۆژی چوارشەممە بارستە ھەوایەكی سارد ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە، بە گوێرەی نەخشەكان رۆژی پێنج شەممە بەفربارین زۆربەی ناوچەكانی كوردستان دەگرێتەوە، پێشبینی دەكرێت كەركووكیش بگرێتەوە و پلەكانی گەرما بۆ ژێر پلەی سەدی دادەزێتەوە".

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی