به‌هێزیی هه‌وره‌برووسكه‌كان خه‌ڵكی ده‌ربه‌ندیخان ده‌ترسێنێت
K24- ده‌ربه‌ندیخان:
له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان 24، سمکۆ حسێن، لێپرسراوی فەرمانگەی کارەبای دەربەندیخان ڕایگەیاند، به هۆی بارانی به‌خوڕ و هه‌وره‌برووسكه‌ی به‌هێز، لە گەڕەکەکانی هەوارەبەرزە و 48ـەکانی ناو شاری دەربەندیخان، هەرسێ فیدەری 6 -21 -22، هه‌روه‌ها لە دەرەوەی قەزاکەش 30 گوند لە ناوچەکانی شەمێران, تاوه‌گۆزی و هێڵی گوندەکانی قاشتی و میرەدێ، تا ناحیەی وارماوە، بێ کارەبا بوونە.
راشیگه‌یاند، تیمی فەرمانگەی کارەبای دەربەندیخان لە هەوڵی گێڕانەوەی کارەبان بۆ سەرجەم شوێنەکان.
ماوەی 2ڕۆژە بەشێك لە ناوچەکانی کوردستان لە بارێکی کەشوهەوای ناجێگیر دان، لەو بارەیه‌وە ئێوارەی ئەمڕۆ 21/5/2019 لە ناوچەکانی دەوروبەری دەربەندیخان لە چەند کاتێکی جیاوازدا، بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەی زۆر بەهێز ڕوویاندا.
به‌هێزیی دەنگی هەورە برووسکەکان به راده‌یه‌ك بووه، كه ترسی له‌لای خه‌ڵك دروست كرد.
ئاماده‌كردنی: كاروان یاره
H.B