ناوی ته‌یب جه‌بار بۆ پۆستی پارێزگاری كه‌ركووك ده‌خرێته ده‌نگدانه‌وه
K24- كه‌ركووك:
لەچەند ڕۆژی داهاتودا لیستی برایەتی لە ئەنجومەنی پارێزگای كەركوك کۆده‌ببێتەوە و ناوی کاندیدەکە کە تەیب جەبار ده‌خاتە دەنگدانەوە.
به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان 24ـیش، شاندێك لەنێوان یەکێتی و پارتی پێکهێنراوە، بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ لایەنەکانی دیكه، تاوەکو پارێزگاری کەرکوك جێگەی ڕەزامەندی هەموو پێکهاتەکان بێت.
لایەنە تورکمانیەكانیش دەیانەوێت ئەو پۆستە بۆ ئەوان بێت و ڕازی نابن کوردێك ببێتە پارێزگاری شارەکە.
دوای كۆبوونەوەی شاندی پارتی دیموكراتی كوردستان و یەكێتی نیشتمانی كوردستان لە سلێمانی، ته‌یب جه‌بار به كاندیدی ليستى برايه‌تى بۆ پۆستی پارێزگاری كەركووك دیاركرا، له كۆنگره‌یه‌كی رۆنامه‌وانیدا، مه‌حمود محه‌مه‌د، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى پارتى رایگه‌یاند، له ماوه‌ی كه‌متر له هه‌فته‌يه‌ك پارێزگار هه‌ڵده‌بژێردرێت.
هه‌ر له‌و كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌دا، قادر حه‌مه‌جان، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كيتيش رایگه‌یاند، گرنگە هەموو لایەك بەشداربن لە ئیدارەدانی کەرکووك.
به‌گوێره‌ی زانيارييه‌كانى كوردستان 24، ئه‌و ليژنه‌یه‌ی پێكهێنراوه، له‌گه‌ڵ لايه‌نه‌كانى كه‌ركووك له به‌غدا كۆده‌نه‌وه و چه‌ند پۆستيكى ئيدارى و ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا به‌ر توركمان و عه‌ره‌به‌كان ده‌كه‌وێت، له ناویاندا پۆستى سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى پارێزگا، كه به‌ر پێكهاته‌ی توركمانه‌كان ده‌كه‌وێت.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه دوای هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكی نوێی په‌رله‌مانی كوردستان، قۆناغێکی دیکەی رێککەوتنەکەی پارتی و یەکێتی جێبەجێ کرا. پەرلەمانتارێکی پارتی ئاشکرای دەکات قۆناغی داهاتوو هەڵبژاردنی پارێزگاری کەرکووك و ئاسایکردنەوەی دۆخی ئەو شارەیە. پەرلەمانتارێکی یەکێتیش دەڵێـت: دەبێت ئەو متمانەیە بەردەوام بێـت، بۆ یەکلایکردنەوەی زۆربەی کێشەکان.
هاوڕێ مه‌لا ستار، په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی له په‌رله‌مانی كوردستان جه‌خت ده‌كاته‌وه، ئه‌وه‌ی تا ئێستا له نێوان پارتی و یه‌كێتی له ئارادابوو، كێشه‌ی پارێزگاری كه‌ركووك، وه‌زیرێك له به‌غدا و پێكهێنانی حكوومه‌تی هه‌رێم بوون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه پرسه‌كانی وه‌زیری به‌غدا و پێكهێنانی حكوومه‌ت و سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلایی كرانه‌وه, ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه پرسی پارێزگاری كه‌ركووكه، كه ئه‌ویش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی رێككه‌وتنی له‌سه‌ر كراوه.
ده‌شڵێت، پێویسته پارتی و یه‌كێتی به شێوه‌یه‌كی كرداری كار له‌سه‌ر پرسی پارێزگاری كه‌ركووك بكه‌ن و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش گفتوگۆكانیان له‌گه‌ڵ به‌غدا و پێكهاته‌كانی كه‌ركووك چڕ بكه‌نه‌وه.
له به‌رامبه‌ریشدا زێدان برادۆستی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان دووپاتی ده‌كاته‌وه، بە دانانی پارێزگار بۆ كه‌ركووك کێشەکە یەکلايی نابێتەوە، چونكه وه‌ك خۆی ده‌ڵێت: دۆخی ئەمنی و سیاسی و ئیداری ئەو شارە پێوستی به چارەسەری ریشه‌یی هەیە.
پارتی و یەکێتی رێکەوتنەکانیان جێبه‌جيكرد، قۆناغی داهاتووشیان رێکەوتنی ئەو دوو حزبە دەبێت لەگەڵ پێکهاتەکانی کەرکووك و حکوومەتی عێراقى فيدرال، بۆ دانانی پارێزگارێك بۆ كه‌ركووك و ئاسایکردنەوەی دۆخی ئه‌و شاره.
H.B