ھێزەكانی سوید لە ھەرێمی كوردستان دەمێننەوە

له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا بڕیاریدا

K24 - ھەولێر

په‌رله‌مانی سوید مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بۆ ساڵێكی دیكه‌ درێژكرده‌وه‌.

په‌رله‌مانی سوید بڕیاری درێژكردنه‌وه‌ی مانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له‌ هه‌رێمی كوردستان و عێراق هه‌تا 19ی دیسێمبه‌ری 2019ی درێژكرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی میدیاكانی سوید، په‌رله‌مانی ئەو وڵاتە له‌ چوارچێوه‌ی شه‌ڕی داعش و رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی تیرۆردا بڕیاریدا بۆ ماوه‌ی ساڵێكی دیكه‌ هێزه‌كانی له‌ ھەرێمی كوردستان و عێراق بهێڵێته‌وه‌.

سوید 220 سه‌رباز و راوێژكاری سه‌ربازی له‌ هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كانی دیكه‌ی عێراق هه‌یه‌ كه‌ له‌ ماوه‌ی چه‌ند ساڵی رابردوودا مه‌شق و راهێنانیان به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ و سوپای عێراق كردووه‌.