فالح فه‌یاز: زانیاریمان له باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی هه‌یه
K24 - هه‌ولێر:
فالح فه‌یاز، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق راده‌گه‌یه‌نێت، زانیاری‌یان له باره‌ی دامه‌زراندنی رێكخراوێكی "تیرۆریستی نهێنی" پێگه‌یشتووه.
فالح فه‌یاز پێشبینی ئه‌وه‌شی ده‌كات، داعش به شێوازێكی نوێ و په‌یكه‌رێكی نوێوه سه‌رهه‌ڵبداته‌وه و ئاماژه به‌وه ده‌كات، زانیاری‌یان هه‌یه جموجۆڵێك بۆ دامه‌زراندنی رێكخراوی له‌و جۆره له ئارادایه.
فه‌یاز له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ گۆڤاری "شپیگل"ی ئه‌ڵمانی، كه ئه‌مڕۆ بڵاوكراوه‌ته‌وه، ده‌ڵێت: "مه‌ترسی ئه‌وه هه‌یه نه‌وه‌ی داهاتووی چه‌كدارانی داعش و پشتیوانانیان، رێكخراوێكی تیرۆریستی نهێنی دابمه‌زرێنن و زانیاريشمان له باره‌ی جموجۆڵێكی له‌و شێوه‌یه هه‌یه".
راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق، له باره‌ی جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، ده‌ڵێت: "كاتێك له شوێنێك تێكده‌شكێن، خۆیان ده‌خزێننه ریزی ئاواره و هاووڵاتییانی سڤیل و له ناوچه‌یه‌كی دیكه خۆیان حه‌شار ده‌ده‌ن تا ئه‌و كاته‌ی بۆیان ده‌گونجێت و جارێكی دیكه سه‌رهه‌ڵده‌ده‌نه‌وه".
فه‌یاز ئه‌زموونی مووسڵ به نموونه ده‌هێنێته‌وه و ده‌ڵێت: "هێزه ئه‌منییه‌كان رووبه‌ڕووی ژماره‌یه‌كی كه‌می چه‌كدارانی داعش ده‌بوونه له سه‌نگه‌ره‌كان، ئه‌مه‌ش واتا چه‌كدارانی رێكخراوه‌كه زیندوون و له ریزی كاروانی ئاواره‌كان هه‌ڵاتوون".
ماوه‌یه‌كه جموجۆڵی چه‌كدارانی داعش، له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی جیاوازی پارێزگاكانی دیاله، نه‌ینه‌وا، سه‌ڵاحه‌ددین و كه‌ركووك زیاد بووه و چه‌ندین كرده‌وه‌ی تیرۆریستیشیان ئه‌نجامداوه و هۆشداریش له گه‌ڕانه‌وه‌ی رێكخراوه‌كه له ژێر ناوی جیاوازه‌وه ده‌درێت.
ئ. م