پێشکەشکارێکی ناودار بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشدەکاتە سەر کچە هاوڕێکەی

بە کامێرای نهێنی رووداوەکە تۆمارکراوە

K24 – هه‌ولێر:

پێشکەشکارێکی ناوداری وڵاتی رووسیا بەشێوەیەکی دڕندانە هێرشدەکاتە سەر کچە هاوڕێکەی دوای ئەوەی بۆی ئاشکرا دەبێت کە لە پرۆگرامێکی تەلەڤزیۆنیدا، پیاوێک باوەشی بە کچە هاوڕێکەیدا کردووە.

ئاندرێ شابارینی تەمەن 34 ساڵ لە کاتی پێشکەشکردنی پرۆگرامێک بە ناوی "دوم2" (خانووی دووەم)، هێرشدەکاتە سەر رۆزالیا رەیسۆنی تەمەن 21 ساڵی كچە هاوڕێی.

رووداوەکە لە رێگای کامێرایەکی نهێنی تۆمارکراوە و تیایدا دەردەکەوێت، یەکێک کە هاوڕێی ئاندرێ و رۆزالیایە، لە رۆزالیا دەپرسێت: "ئایا ئەو پیاوانە ( لە پرۆگرامەکە) دەستییان لێدای؟"

رۆزالیاش کە لەسەر قەنەفە دانیشتووە دەڵێت: "ئەوان باوەشیان پێداکردم".

ئەم لێدوانە، ئەندرێ زۆر توڕە دەکات و بە شێوەیەکی دڕندانە هێرش دەکاتە سەر کچەکە.

بەگوێرەی هەواڵێکی رۆژنامەی دەیلی مەیلی بەریتانی، کچەکە وازی لە نواندن لە پرۆگرامەکە هێناوە و کوڕەکەش هەوڵ دەدات جارێکی دیکە دڵی بەدەست بهێنێتەوە.

لە زۆرێک لە وڵاتانی جیهان، بەشێوەی جیاواز، تووندوتیژی بەرامبەر بە ئافرەتان دەکرێت و کاری ئەم پێشکەشکارەش بووەتە جێگای نیگەرانی رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ و ژنان.

H.J