"تره‌مپ ئاماده‌یه بژارده‌ی سه‌ربازی دژی توركیا به‌كاربێنێ"
K24 - ھەولێر
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌گه‌ر پێویست بكات تره‌مپ ئاماده‌یه بژارده‌ی سه‌ربازی دژی توركیا به‌كاربێنێت.
مایك پۆ‌مپێیۆ، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مەریكا بە كەناڵی سی ئێن بی سی راگەیاند "ئه‌گه‌ر توركیا هه‌ر هه‌ڵه‌یه‌ك بكات، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مەریكا ئاماده‌یه بژارده‌ی سه‌ربازی دژی توركیا به‌كاربێنێت".
به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی نێوان ئه‌مەریكا و توركیا كه 18ی ئه‌م مانگه له ئه‌نقه‌ره‌ی پایته‌ختی توركیا واژۆیان كرد، هه‌سه‌ده و یه‌په‌گه 32 كیلۆمه‌تر له رۆژئاوای كوردستان ده‌كشێنه‌وه و بۆ ماوه‌ی پێنج رۆژیش ئاگربه‌ست راگه‌یه‌ندرا، بەڵام ھەسەدە رایگەیاندووە كە توركیا پابەندی ئاگربەست نەبووە و بەردەوامە لە ھێرش و تۆپباران و بۆردوومان بۆسەر رۆژئاوای كوردستان.