ئه‌نه‌كه‌سه: سه‌رۆك بارزانی هه‌وڵ بۆ نه‌هیشتنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌دات
K24- هه‌ولێر:
ئه‌ندامێكی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه" جه‌خت ده‌كاته‌وه، "سه‌رۆك بارزانی كار بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ده‌كات".
محه‌مه‌د ئیسماعیل، ئه‌ندامی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نجوومه‌نی نیشتیمانی كورد له سووریا "ئه‌نه‌كه‌سه"، له كاتی به‌شداریكردنی له بڵاوكراوه‌یه‌كی ده‌نگوباسی كوردستان 24 رایگه‌یاند، "له كۆبوونه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌یان، گفتوگۆ له‌باره‌ی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له سووریا و مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان كراوه".
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ده‌سته‌ی سه‌ركردایه‌تی ئه‌نه‌كه‌سه گوتیشی: "سه‌رۆك بارزانی له‌پێناو كه‌مكردنه‌وه و نه‌هێشتنی مه‌ترسییه‌كانی سه‌ر رۆژئاوای كوردستان، په‌یوه‌ندی به زۆر وڵاتی جیهانی و هه‌رێمییه‌وه كردووه".
H.B